سەرۆک و بۆڕدی رێکخراوی جیهانی سفێر هەڵبژێردران

بە بەشداری نوێنەری دەزگای خێرخوازیی بارزانی كۆبوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆک و بۆڕد رێکخراوی سفێری لە جنێڤ بەڕێوەچوو.

لە رێکەوتی ٥/١١/٢٠١٨ بەڕێز ئاوات مستەفا ئەندامی دەستەی کارگێڕی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و باڵوێزی دەزگا لە بارەگای سەرەكی سفێر لە جنێڤ، بەشداری کۆنفڕانسی گشتی ساڵانەی سفێری كرد.

لە چوارچێوەی کۆنفڕانسەكەدا هەڵبژاردن بۆ سەرۆک و بۆردی نوێی سفێر ئەنجامدرا، جگە لە هەڵبژاردنی دەستەیەكی نوێ بۆ بەرێوەبردنی كاروباری رێکخراوی سفێر، چەند رێکخراوێكیش وەكوو راوێژكاری با ڵا بۆ رێكخستن و هەماهەنگی رێکخراوی ناوبراو دەست نیشان كران. دەزگای خیرخوازی بارزانی کاربۆ جیبەجیكردن و چەسپاندنی پرنسیپەكانی یاسا مرۆییەكان لە كاتی رووبەڕوو بوونەوەی قەیرانەكان دەكات و ئەرکی راوێژكاری باڵای بۆ چەند ساڵی داهاتووی رێکخراوەکە لەم كونفزانسەدا پێ سپێردرا.

لەم کۆنفڕانسە ٢٠ رێکخراو لەسەرتانسەری جیهان مافی دەنگدان و دەست نیشان كردنی بۆرد و سەرۆکی نوێی سفێریان هەیە كە دەزگاش یەكێكە لەم رێکخراوانە.

جێی ئاماژەیە دەزگای خیرخوازی بارزانی ئەندامی هەمیشەیی رێکخراوی سفێرە و لەهەمان كاتیشدا هەماهەنگ كاری ئەم رێکخراوەیە لە عێراقدا.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest