جگه‌له كردنه‌وه‌ی خولی فریاگوزاری خێرا، ده‌یان نه‌شته‌رگه‌ری قورس به‌بێ به‌رانبه‌ر ئه‌نجام ده‌ده‌ن
بە هەماهەنگی نێوان (زانکۆی ئەمریکی كوردستان-دهۆک، دەزگای خێرخوازيی بارزانی، وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک) له‌ڕێگه‌ی تیمێكی فراوانی پزیشكی پسپۆڕ له نه‌خۆشییه‌كان و نه‌شته‌رگه‌ری به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كار‌و چالاكی به‌بێ به‌رانبه‌ر سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و قورسایی كاره‌كانیشیان له‌سنووری پارێزگای دهۆك ده‌بێت، ئه‌م تیمه به‌هاوكاری چه‌ند رێكخراوێك رێكخراوه‌و بۆ ماوه‌ی 20 رۆژ چالاكی ته‌ندروستی و پشكنین و نه‌شته‌رگه‌ری و پێدانی چاره‌سه‌ر به نه‌خۆشان به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
هه‌ماهه‌نگی رێكخراو و یه‌كه ئیدارییه‌كان
لە رێككه‌وتی ١١/١١/٢٠١٨ تیمێكی فراوانی پزیشکی بیانی پسپۆڕ سەردانی هەرێمـی کوردستان دەکەن لەلایەن رێكخراوی (GSMSG)ی ئەمریکییه‌وه هه‌ماهه‌نگیان بۆ كراوه‌و ژمارەیان نزیکەی (41) پزیشكه كه پسپۆڕییان له (پزیشکی نەشتەرگەری گشتی و نەشتەرگەری دڵ و سنگ، پزیشکی نەشتەرگەری شکان، پزیشکی مێشک و دەمار، پزیشکی پسپؤڕی نەخۆشیەکانی ئافرەتان، پزیشکی پسپۆڕی ترۆما و بارە لەناکاوەکان، پسپۆڕی تیشک و پسپۆڕی جوانکاری “پلاستیک”، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناویی و شێرپەنجە و له‌گه‌ڵ گروپێك پەرستاری پسپۆری ئیمێرجێنسی و سەربازی… هتد).
پێشوازیكردن له شانده‌كه
له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی شاندی باڵای پزیشكانی ئه‌مه‌ریكی بۆ هه‌رێمی كوردستان، راسته‌وخۆ به‌شێكی زۆریان به‌ره‌و پارێزگای دهۆك به‌ڕێككه‌وتن و له‌و شاره سیمینارێكیان بۆ رێكخرا، كه تیایدا هه‌ریه‌كه له پارێزگاری دهۆك و به‌رپرسی ئۆفیسی دهۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و نوێنه‌ری رێكخراوی (GSMSG)ی ئه‌مه‌ریكی وته‌یان پێشكه‌شكرد.
پارێزگاری دهۆك: له سنووری پارێزگای دهۆك كه به‌هۆی شه‌ڕی داسه‌پاوی داعشه‌وه به هه‌زاران بریندار هه‌ن كه پێویستیان به چاره‌سه‌ر و نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه
له‌میانی وته‌یه‌كیدا فه‌رهاد ئه‌تروشی پارێزگاری دهۆك تیشكی خسته‌سه‌ر بایه‌خی هاتنی ئه‌م تیمه پزیشكییه كه خۆنه‌ویستانه و به‌بێ به‌رانبه‌ر خزمه‌ت به نه‌خۆشان و بریندارانی شه‌ڕی داعش و خه‌ڵكی هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ت ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها تیشكی خسته‌سه‌ر رێژه‌ی بریندارانی شه‌ڕ له سنووری پارێزگای دهۆك كه به‌هۆی شه‌ڕی داسه‌پاوی داعشه‌وه به هه‌زاران بریندار هه‌ن كه پێویستیان به چاره‌سه‌ر و نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه. له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا پارێزگاری دهۆك ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: زۆر سوپاسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و رێكخراوی (GSMSG)ی ئه‌مه‌ریكی و زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان ـ دهۆك و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین بۆ رێكخستنی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته گه‌وره‌یه له‌هه‌رێمی كوردستاندا.
عه‌بدولواحید ئه‌مین سه‌لیم: سێكته‌ری ته‌ندروستی له كوردستاندا پێویستی به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی رێكخراوه جیهانییه‌كانه تاكو به‌پێی تواناكانیان هاوكاری كه‌رتی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستانی عێراق بكه‌ن
هه‌ر له‌میانی سیمیناره‌كه‌دا عه‌بدولواحید ئه‌مین سه‌لیم به‌رپرسی ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له دهۆك تیشكی خسته‌سه‌ر كار‌و چالاكییه خێرخوازیی و مرۆییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ده‌زگا به‌بێ جیاوازییه ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی و زمانه‌كان كار بۆ خزمه‌تكردنی مرۆڤایه‌تی ده‌كات، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به سێكته‌ری ته‌ندروستی كرد كه له كوردستاندا ئه‌م سێكته‌ره پێویستی به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی رێكخراوه جیهانییه‌كانه تاكو به‌پێی تواناكانیان هاوكاری كه‌رتی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستانی عێراق بكه‌ن. له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا به‌رپرسی ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له دهۆك ئاماژه‌ی به هاتنی ئه‌م شانده باڵایه كرد كه له خۆی له 41 پزیشكی پسپۆڕی بواره جیاوازه‌كانی نه‌خۆشی و نه‌شته‌رگه‌ری ده‌بینێته‌وه‌و به‌پێویستی زانی هه‌وڵی زیاتر بدرێت بۆ راكێشانی پزیشكانی زیاتر بۆ كوردستان له‌پێناو چاره‌سه‌ركردن و پشكنین و نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كه‌مده‌رامه‌تان و نه‌خۆشانی درێژخایه‌ن و ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری كه پێویست نه‌كات نه‌خۆش ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بكرێت.
د. سیروان محه‌مه‌د: ئه‌م تیمه پزیشكیه نه‌شته‌رگه‌ری قورس ئه‌نجام ده‌ده‌ن
له‌میانی پێشكه‌شكردنی وتارێكدا د.سیروان محه‌مه‌د نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی پارێزگای دهۆك تیشكی خسته‌سه‌ر بایه‌خ و گرنگی هاتنی ئه‌م شانده پزیشكیه بۆ هه‌رێمی كوردستان و رایگه‌یاند: ئه‌و ژماره نه‌خۆشانه‌ی كه بڕیاروایه له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا هاوكاری بكرێن له هه‌ریه‌كه له نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی دڵ، تیایدا 20 نه‌خۆش نه‌شته‌رگه‌ری دڵیان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌روه‌ها له نه‌خۆشخانه‌ی جوانكاری و سوتان 50 نه‌خۆش ئاماده‌كراوه بۆ نه‌شته‌رگه‌ری هه‌روه‌ها له نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی زیاتر له 100 نه‌خۆش هه‌یه كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت، له نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوونی دهۆك 50 كه‌یس هه‌یه چاوه‌ڕێی ئه‌م تیمه پزیشكیه پشكنین و چاره‌سه‌ریان بۆ بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له پێشمه‌رگه‌ی برینداری شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش چاره‌سه‌ر و پشكنینیان بۆ ده‌كرێت.
د. ئارۆن ئه‌پستاین: راهێنان به پزیشكان ده‌كه‌ین
د. ئارۆن ئه‌پستاین دامه‌زرێنه‌ری گروپی (GSMSG)ی ئه‌مه‌ریكی وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: كاری ئه‌م گروپه ته‌نها چاره‌سه‌ركردن نیه، به‌ڵكو راهێنانی پزیشكانی ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستانیشه، كاری ئێمه له داهاتوو و ئێستاشدا كاریگه‌رییه‌كی به‌رده‌وام له‌ڕووی پێدانی زانستی نوێ له‌بواری پزیشكی بۆ هاوبه‌شه‌كانمان به‌جێدێڵین و ده‌مانه‌وێ ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه به‌رده‌وام بێت.
چالاكیه‌كان چۆن ئه‌نجام ده‌درێن؟
كاری سه‌ره‌كی ئه‌م گروپه بریتییه له ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بریندارانی شه‌ڕی داعش و نه‌خۆشانی كه‌مده‌رامه‌ت ده‌بێت له سنوری پارێزگای دهۆك، ئه‌م هه‌ڵمه‌تانه به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی شاره‌كه ئه‌نجام ده‌درێت، كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له نه‌خۆشان له‌ماوه‌ی مانه‌وه‌ی تیمه پزیشكییه‌كه چاره‌سه‌ر و نه‌شته‌رگه‌ری ته‌واویان بۆ بكرێت.
هه‌ر له پارێزگای دهۆك له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی دهۆك هه‌ڵده‌ستن به ئه‌نجامدانی سیمینارێكی زانستی له‌باره‌ی دوایین پێشكه‌وتنه‌كانی بواری نه‌شته‌رگه‌ری و چاره‌سه‌ری پزیشكی.
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی پلانی كاركردنی تیمه پزیشكیه‌كه بۆ هه‌رێمی كوردستان، له پارێزگای دهۆك له‌لایه‌ن 5 پزیشكی راوێژكاره‌وه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك كاری بینین و چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشخانی كه‌مده‌رامه‌ت به‌بێ به‌رانبه‌ر ئه‌نجام ده‌ده‌ن. هاوكات خولێكی فریاگوزاری حاڵه‌تی له‌ناكاو بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و زێڕه‌ڤانی ده‌كرێته‌وه كه تیایدا راهێنان له‌باره‌ی چۆنێتی فریاكه‌وتنی خێرا بۆ برینداران و پێدانی چاره‌سه‌ره سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌خرێته‌ڕوو و له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی خولی پزیشكی تایبه‌ت بۆ په‌رستیارو یاریده‌ده‌رانی پزیشكی.