سەرۆکی بۆڕدی دامەزرێنەرانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێشوازیی لە بەڕێوەبەری رێکخراوی GSMSG دەکات

رێکەوتی ١٧/١١/٢٠١٨ بەمەبەستی ئاگاداربوون لە پڕۆژەی هاوبەشی رێکخراوی GSMSGی ئەمریکی, دەزگای خێرخوازیی بارزانی و زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک، رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی بۆڕدی دامەزرێنەرانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێشوازیی لە بەڕێز ئارۆن ئیپستن بەڕێوەبەری رێکخراوە ئەمریکییەکە کرد.

لە سەردانەکەدا باس لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆژەکەکرا و میکانیزمی بینینی نەخۆشەکان و ئەنجامدانی نەشتەرگەری و راهێنانی پزیشکی لەلایەن پسپۆرانی بواری پزیشکی ئەمریکی کرا.

رێزدار مەسرور بارزانی سوپاسی رێکخراویی GSMSGی ئەمریکی کرد و هیوای خواست بتوانن کاریگەربن لە پێناو بنیاتنانی سیستەمێکی باشتری تەندرووستی لە کوردستاندا.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوبەشی رێکخراوی GSMSG ، زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک، بەڕێوەبەرایەتی ته‌ندروستی دهۆك و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، پڕۆژەیەکی هاوبەشی تەندرووستی بەڕێوەدەبەن و لە پڕۆژەکەدا ٤٢ دکتۆر و پسپۆڕی پزیشکی ئەمریکی پشکنین و نەشتەرگەری بۆ نەخۆشانی کەمدەرامەت لە هەرێمی کوردستاندا دەکەن.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest