كارزان نوری به‌رپرسی به‌شی پرۆگرام و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی له كۆنفرانس و پێشنگای نێوده‌وڵه‌تی دوبه‌ی بۆ هاوكاری مرۆیی و په‌ره‌پێدان وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تیشكی خسته سه‌ر كێشه‌ی كلتوری مرۆڤه‌كان كاتێك له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر كۆچ ده‌كه‌ن. كارزان نوری ئاماژه‌ی به لێكترازانی كلتوری و كێشه كلتوریه‌كان كرد كاتێك به ویست یاخود بێ ویست، مرۆڤ له كۆمه‌ڵگایه‌كه‌وه مۆڵگه‌ی ژیانی ده‌گوازێته‌وه بۆ كۆمه‌ڵگایه‌کی دیکە.
هه‌ر له میانه‌ی بەڕێز بەرپرسی بەشی پڕۆگرام و پەیوەندییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئاماژه‌ی به بارودۆخی كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ر و ئاواره‌كان كرد له عێراق به گشتی له كوردستان به تایبه‌تی و ڕۆلی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له پێشوازی ئاواره‌كان به‌رزنرخاند و ئه‌و مافانه‌ی خسته ڕوو كه ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستاندا پێیان به‌خشراوه.
له درێژه‌ی وتاره‌كەدا به وردی هه‌ڵوه‌سته لەسەر كۆچی پێكهاته‌كان به گشتی كرا و باس له كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی پێكهاته‌كان كرا به تایبه‌ت مه‌سیحی و یه‌زیدییەکان. بەڕێز کارزان نووری لە وتارەکەدا سه‌رباری سوپاس كردنی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و پێكهاتانه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ دابین كردنی ژیانێكی باشتر به‌ڵام رایگه‌یاند ئه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر داهاتووی پێكه‌وه ژیان له ناوچه‌كه و له عێراقدا.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی داوای له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی كۆمه‌ك به‌خش و ئاژانسه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد له بری هه‌وڵدان بۆ گواستنه‌وه‌ی پێكهاته‌كان بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق هه‌وڵی جدی بدرێ بۆ ئه‌وه‌ی له ناوخۆ و له شوێنی باوباپیرانیان شوێنه‌كانیان ئاوه‌دان بكرێته‌وه و ژیانێكی ئابڕوومه‌ندانه‌یان بۆ دابین بكرێت. لە وتارەکەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی‌دا کە لەلایەن بەڕێز کارزان نوورییەوە پێشکەش کرا ئاماژە بەوەدرا: (پێکهاته‌كان وه‌ك هه‌ر تاكێكی تر خاوه‌نی خاك و مێژوو به‌هاو كه‌لتوری خۆیانن، گواستنه‌وه‌یان بۆ ده‌ره‌وه واته تواندنه‌وه‌ی ئه‌م كلتور‌و مێژووه له ناو كلتوره‌كانی دیکە و ده‌ره‌نجام ونبوونی مێژوویه‌ك، جگه له‌وه‌ش به گواستنه‌وه‌ی پێكهاته‌كان واته ناراسته‌وخۆ خزمه‌ت كردن به ئه‌جێندای گرووپه توندڕەوە‌كان كه ده‌یانه‌وێ ره‌گی پێكه‌وه ژیان له‌و ناوچه‌یه بكوژن).