شاندێک لە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی بەمەبەستی پێشکەش کردنی سوپاس و رێزلێنان لە کاروچالاکییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، سەردانی دەزگا دەکەن.
رێکەوتی ١٢/٣/٢٠١٩ بەڕێز سنا نەورۆزخان بەڕێوەبەری گشتی وەزارتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی سەردانی دەزگای خێرخوازیی بارزانییان کرد و لەلایەن بەڕێز ئیسکەندەر ساڵح بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری دەزگاوە پێشوازییان لێکرا.
شاندی میوان سوپاسنامە و رێزلێنانیان پێشکەش بە دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرد بە هۆی ئەو هاوکارییانەی لە رێگەی دەزگاوە دەگاتە دەست ئاوارە و پەنابەران و ئەو خزمەتەی لە رێگای کاری خێرخوازیی مرۆییەوە پێشکەش دەکرێت.