بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە بارودۆخی ئاوارەکانی نیشتەجێ لە کەمپەکانی خازر و حەسەنشام شاندێکی باڵای حکوومەتی عێراقی سەردانی کەمپەکانی کرد و لەلایەن کارگێڕی کەمپەکانەوە پێشوازییان لێکرا.
رێکەوتی ١٥/٦/٢٠١٩ شاندێکی حکومەتی عێراقی بە ئەندامیەتی بەڕێزان (حەمید ئەلغەزری ئەمینداری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و نوێنەری عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیران، د. نوری دیلمی وەزیری پلاندانانی عێراق و مەنسوڕ مەرعی پارێزگاری موسڵ) سەردانی کەمپەکانی خازر و حەسەنشامییان کرد.
شاندەکە لەلایەن بەڕێز رەشید دەروێش بەڕێوەبەری باڵای کەمپەکان لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی و کارگێڕی کەمپەکانەوە پێشوازییان لێکرا.
مەبەست لەم سەردانە لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە بارودۆخی ئاوارەکانی نیشتەجێی کەمپەکانە و دانانی رێگەچارەی گونجاوە بۆ گەڕانەوەیان بۆ شار و گوندەکانی خۆیان.