دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەمەبەستی فراوانکردنی زیاتری پەیوەندییەکان و تاوتوێ کردنی رەوشی مرۆیی لە هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ رێکخراوی هیومان بریجی سویدی کۆبووەوە.
رێکەوتی ١١/٦/٢٠١٩ بەڕێزان (ئیسماعیل عەبدولعەزیز بەرپرسی بەشی هاوکاری و فریاگوزاری دەزگا و رەواج حاجی بەرپرسی بەشی راگەیاندن و توێژنەوەی دەزگا) سەردانی رێکخراوی هیومان بریجی سویدیان کرد و لەلایەن بەڕێز (رۆبێرت بێرگمان) بەڕێوەبەری رێکخراوەکەوە پێشوازییان لێکرا.
لەم دانیشتنەدا شاندی دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەوڵ و ماندووبوونی رێكخراوی هیومان بریجیان بەرزنرخاند لە هاوکارییەکانیان لە کەرتی تەندرووستی و مرۆیی لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا و لەلایەن هەردوو لاوە جەخت لەسەر کاری هاوبەش کرایەوە و رەوشی ئاوارە و پەنابەران تاوتوێکرا.
رێکخراوی هیومان بریج ماوەی پێنج ساڵە لەرێگای دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە هاوکاری پێشکەشی خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات و بەردەوام بووە لە دابینکردنی پێداویستی تەندرووستی بۆ نەخۆشخانەکان و جلوبەرگ و پێداویستی ناوماڵ.