شاندێكی ئەمەریكی لە كێشەو گرفتەكانی ئاوارەكان دەكۆڵنەوە

بەمەبەستی لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە رەوش و گوزەرانی ئاوارەكان و وەرگرتنی بیروبۆچوونی كارگێڕی كەمپەكە، رێككەوتی 18/11/2019 شاندێكی ئەمەریكی كە پێكهاتبوو لە (ریچیرداولبرایت) یاریدەدەری جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا و ژمارەیەك لە یاوەرانی، سەردانی كەمپی حەسەن شام دەكەن كە ئاوارەكانی عێراقی تێدا نیشتەجێن.

لەكۆبوونەوەیەكی هاوبەشدا، پاش ستایشكردنی كارو چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ئەركی بەڕێوەبردنی كەمپەكەو پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە ئاوارەكان، تیشك خرایە سەر رەوشی ژیانی ئاوارەكان و ئەو هۆكارانەی كە رێگرن لە گەڕانەوەیان بۆ شوێنی پێشوویان و هەروەها ئەو گرفتە تەندروستی و پەروەردەییانەی رووبەڕووی ئاوارەكان دەبنەوە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە بوو. هاوكات شاندی ئەمەریكی سەردانی چەند خێوەتگەیەكیان كردو لەنزیكەوە گوێیان لە داواكاری و خواستی ئاوارەكان گرت.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest