لە درێژەی هەوڵەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە مەبەستی هاوکاریکردنی نەخۆشخانەکان و کەرتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان لە رووبەڕوو بوونەوەی نەخۆشی کۆڕۆنا، ٢ ئامێری هەناسەدانی دەستکرد خرایە خزمەتی نەخۆشەکانەوە.
ئەم ٢ ئامێرە لەلایەن بەڕێز سیروان بارزانی و لە رێگای دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بۆ نەخۆشخانەی ناوەند کە تایبەت کراوە بۆ چارەسەری نەخۆشانی کۆڕۆنا لە پارێزگای هەولێر، دابین کرا.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە دەستپێکی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، بە هاوکاری مانگی سوری عێراقی لقی هەولێر، پێداویستی تەندرووستی بۆ پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر دابینکرد، کە لە ئەگەری بەرز بوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەوێدا نەخۆش چارەسەر وەربگرن.