دەزگای خێرخوازیی بارزانی ٢١٠ تەن تەماتەی بەرهەمی جوتیاران دەکرێت

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە مەبەستی پاڵپشتی جوتیاران و کەرتی کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیەکدا بە ماوەی حەوت رۆژ و رۆژانە ٣٠ تەن بەرهەمی تەماتەی جوتیاران لە پارێزگای دهۆک دەکڕێت و پاشان پێشکەشی ئاوارە و پەنابەران لە کەمپەکانی دەکات.

رێکەوتی ٧/٧/٢٠٢٠ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە پارێزگای دهۆک، پڕۆژەی کڕینی بەرهەمی تەماتەی جوتیارانی راگەیاند، پاش ئەوەی زۆربەی بەرهەمی جوتیاران لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا ساخ نەبوونەوە، لەم پڕۆژەیەدا ٢١٠ تەن تەماتە لە لایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی‌یەوە دەکڕدرێت و پێشکەشی ئاوارە و پەنابەران دەکرێت.

بە وتەی بەڕێز (عەبدولواحید ئەمین) بەرپرسی ئۆفیسی دهۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئەم پڕۆژەیە لە ناوچەکانی (دهۆک، سیمێل، زاخۆ، ئاکرێ، شێخان و بەردەڕەش) جێبەجێ دەکرێت و کۆی گشتی بودجەی پڕۆژەکە ٦٥ ملیۆن دیناری عێراقییە.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە رابردووشدا پڕۆژەی تایبەتی پێشکەشی جوتیاران لە هەرێمی کوردستان کردووە کە تیایدا ئامێری کشتوکاڵی و خولی بەکارهێنانی ئامێرەکانی بۆ جوتیاران کردووەتەوە، هەروەها هاوکاری جوتیارانی کردووە لە کێڵان و دوورینەوەی بەرهەمی ساڵانەیاندا.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest