کلینکی پزیشکی ددان لە کەمپی حەسەنشام کرایەوە

رێکەوتی ٧/٨/٢٠١٩ دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوی (One World Medical Mission) کلینکی پزیشکی ددانیان لە کەمپی حەسەنشام یو ٣ کردەوە.

لە کلینکەکەدا پشکنین و چارەسەر پێشکەشی نەخۆشەکانی دەم و ددان دەکرێت لە کەمپی حەسەنشام و بۆ ماوەی دوو مانگ بەردەوام دەبێت. لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی کارگێڕی کەمپی حەسەنشام و بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری دەزگای خێرخوازیی بارزانی کلینکەکە بە رووی نەخۆشەکاندا کرایەوە.

لە هیچکام لە کەمپەکاندا کلینکی پزیشکی ددان نەبووە و نەخۆشەکان پێویست بوو لە شارەکانی هەولێر و موسڵ چارەسەری پزیشکی وەربگرن. بە کردنەوەی ئەم کلینکە ژمارەیەکی زۆر نەخۆش لە کەمپی ئاوارەکاندا سودمەند دەبن.

سێکتەری تەندرووستی یەکێکە لە سێکتەرە گرنگەکان کە پێویستە لە ناو کەمپەکاندا گرنگی پێبدرێت، بۆ ئەو مەبەستەش، کەمپەکانی خازر و حەسەنشام دوو بنکەی تەندرووستیان تێدا کراوەتەوە کە لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی‌یەوە بە سپۆنسەری دەوڵەتی کوێت بەڕێوەدەبرێن و رۆژانە زیاتر لە ١٥٠ نەخۆش سەردانیان دەکەن. ٢٧ کارمەند و دکتۆر لەم بنکانەدا خزمەت بە نەخۆشەکان دەکەن.

هەر لە سێکتەری تەندرووستیدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەگەڵ دەزگای LDSی ئەمریکی بۆ ماوەی یەک ساڵ داودەرمان و پێداویستی پزیشکی بۆ هەر چوار کەمپی پەنابەران لە پارێزگای هەولێر دابین دەکات.

Share on facebook
Facebook
Share on email
Email
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on pinterest
Pinterest