١٠٠ خێزانی هەژار و کەمدەرامەت لە پڕۆژەی دڵخۆشی جەژن هاوکاری دەکرێن

بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە سپۆنسەری کۆمپانیای GEG بۆ رێکلام و کۆمەڵێک خێرخواز پڕۆژەی دڵخۆشی جەژنی راگەیاند و لەم پڕۆژەیدا ١٠٠ خێزانی کەمدەرامەتی هەرێمی کوردستان پێداویستییەکانی ناوماڵیان پێشکەش کرا.

رێکەوتی ١٢/٨/٢٠١٩ دووهەمین رۆژی جەژنی قوربان، ئەم هاوکارییانە کە پێکدێن لە (سەلاجە، تەباخ، موبەریدە، تەلەفزیۆن، جلوبەرگ و پانکە و …هتد) پێشکەشی هەریەک لە خێزانەکان لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە کرا.

پڕۆژەکە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە  و ١٠٠ خێزانی هەژار و کەمدەرامەت تیایدا هاوکارییان پێشکەش کرا.

لە ناو هەولێر و شاری سۆران ٢٥ خێزان سودمەند بوون و لە سلێمانی و دەڤەری گەرمیان و رانیە و هەڵەبجە ٤٥ خێزانی دیکە هاوکارییەکانیان پێشکەشکرا، هەروەها لە سنوری پارێزگای دهۆک، لە ناو شاری دهۆک و زاخۆ و ئاکرێ ٣٠ خێزان سودمەدن بوون.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە بۆنە ئاینی و گشتییەکاندا پڕۆژەگەلی جیاواز بۆ هاوکاریکردنی کەمدەرامەتان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەبات و ساڵانە هاوکارییەکانی دەگەیەنێتە ئەو چینە.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest