ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و كۆمپانیای جیهانی پزیشكی
چاره‌سه‌ر و پشكنین بۆ سه‌دان نه‌خۆشی پشت و ئێسك و دڵ و شێرپه‌نجه ئه‌نجام ده‌ده‌ن
رێككه‌وتی 21/4/2019 له نه‌خۆشخانه‌ی رۆژئاوای شاری هه‌ولێر پرێس كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و نوێنه‌ری كۆمپانیای جیهانی پزیشكی سه‌باره‌ت به هێنانی تیمێكی پزیشكانی پسپۆڕی وڵاتی هیندستان به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پشكنین و چاره‌سه‌ر به‌بێ به‌رانبه‌ر بۆ كه‌مده‌رامه‌تان. له پرێس كۆنفرانسه‌كه‌دا مو‌سا ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، وه‌كو ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هه‌وڵمانداوه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌بواره جیاجیاكاندا كاری خێرخوازیی و مرۆیی ئه‌نجام بده‌ین، ماوه‌یه‌كه سێكته‌ری ته‌ندروستی ده‌زگاكه‌مان، سه‌رقاڵی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ن و سوپاسی كۆمپانیای جیهانی پزیشكی كه له‌م پرۆژه‌یه‌دا پاڵپشتی كرد و هه‌روه‌ها سوپاسی نه‌خۆشخانه‌ی سمسی وڵاتی هیندستان ده‌كه‌ین كه به كۆمه‌ڵێك پزیشكی پسپۆڕ هاوكاری ئه‌م پرۆژه‌یه‌یان كرد. ئه‌م پرۆژه‌یه زیاتر له 395 پشكنین كراوه بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه نه‌خۆشی پشت و قاچیان هه‌بووه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌كانی دیكه‌ی دڵ و جومگه و هتد. ناویان تۆماركراوه‌و ده‌ست به چاره‌سه‌ركردنیان ده‌كرێت.
دواتر به‌رپرسی كۆمپانیای جیهانی پزیشكی تیشكی خسته‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌و رایگه‌یاند: له‌م پرۆژه‌یه‌دا نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و شێرپه‌نجه‌و ئه‌ژنۆ و پشت پشكنینیان بۆ كراوه له‌گه‌ڵ تیشك و پشكنینی تاقیگه‌یی به‌بێ به‌رانبه‌ر ئه‌نجامدراون. زۆر سوپاسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ دابینكردنی نه‌خۆش به‌بێ جیاوازی بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه كه له شێوه‌ی كه‌مپینێك به‌ڕێوه ده‌چێت.