وه‌زیری په‌روه‌رده‌ رۆڵی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌ كه‌رتی په‌روه‌رده‌ به‌رز هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت

ێككه‌وتی 21/4/2019 به‌رانبه‌ر هه‌وڵه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌پێناو پشتگیری زیاتری كه‌رتی په‌روه‌رده‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، ساڵانه‌ به‌پێی پرۆژه‌كانی هاوكاری جۆراوجۆر پێشكه‌ش به‌م كه‌رته‌ ده‌كات، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له‌چوارچێوه‌ی كۆنسێرتی ساڵانه‌ی قوتابخانه‌ی شیلانی ئینگلیزی بنه‌ڕه‌تی له‌شاری هه‌ولێر، له‌لایه‌ن به‌ڕێز د.پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ خه‌ڵات و پێزانین پێشكه‌ش به‌ ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كرا.

شایانی باسه‌، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی رۆڵی گه‌وره‌ی گێڕا له‌ دووباره‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی شیلانی ئینگلیزی بنه‌ڕه‌تی به‌ دابینكردنی كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی وه‌كو شیش و چیمه‌نتۆ.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest