دەزگای خێرخوازیی بارزانی راگەیەندراوێک بەهۆی دەستگیرکردنی بەرپرسی ئۆفیسی شنگالی دەزگاوە و رێگریکردن لە کاروچالاکییەکانی بڵاو دەکاتەوە و داوا له حكوومه‌تی عێراق و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هێزی هاوپه‌یمانان و رێكخراوه مرۆییه‌كان له جیهاندا ده‌كات رێگه نه‌ده‌ن گروپه چه‌كداره‌كانی ده‌ڤه‌ری شنگال ئه‌و ناوچه‌یه بكه‌نه گۆڕه‌پانی ململانێی خۆیان، چونكه خه‌ڵكی سڤیلی شنگال پێویستیان به زیاتر به هاناوه چوون و باشتركردنی ره‌وشی ژیان و بونیاتنانی ژێرخانی ده‌ڤه‌ره‌كه هه‌یه.
دەقی راگەیەندراوی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەم شێوەیە:
له رۆژی یه‌كه‌می داگیركردنی شنگال له لایه‌ن تیرۆريستانی داعشه‌وه، ئێمه وه‌كو ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له رێگه‌ی فڕۆكه و ئۆتۆمبێله‌وه هاوكاری مرۆییمان گه‌یاندۆته خه‌ڵكی سه‌ربه‌رزی شنگال و ته‌نها دهزگایش بووین كه خه‌ڵكی سڤیلی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌مان به ته‌نها جێنه‌هێشتووه، بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه پێداویستییه‌كانی وه‌كو ئاو، كاره‌با، قوتابخانه، بنكه‌ی ته‌ندروستی و جلوبەرگ و خۆراک سه‌رپه‌نایان بۆ دابین بكه‌ین. ئۆفیسێكمان له‌سه‌ر چیای شنگال كردۆته‌وه.
له كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌م ئه‌ركه مرۆییه‌دا، چه‌ندین جار له لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه رێگری له تیمه‌كانمان كراوه و په‌لاماری ئۆفیسی ده‌زگا دراوه كه له‌سه‌ر چیای شنگاله، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌رده‌وامبین له خزمه‌تكردن به خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری شنگال بێده‌نگیمان به‌رانبه‌ر چه‌كدارانی په‌كه‌كه هه‌ڵبژاردووه و رۆژ به رۆژ زیاتر هاوكاریمان پێشكه‌شی خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره كردووه و له كۆنفرانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ده‌نگی شنگال و شنگالییهكانمان گه‌یاندۆته رێكخراوه مرۆییه جیهانییه‌كان. به‌ڵام به داخه‌وه دیاره چه‌كدارانی په‌كه‌كه له‌سه‌ر هه‌ڵویستی نامرۆڤانه‌ی خۆیان به‌رده‌وامن و رۆژی (28\4\2019) له كاتی پێشكه‌شكردنی هاوكاری بۆ خه‌ڵكی شنگال له لایه‌ن ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و رێكخراوی كه‌نیسه‌ی لێبراسكای ئه‌مریكی هه‌ڵده‌كوتنه‌سه‌ر كارمه‌ندانمان و به‌رپرسی ئۆفیسی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له شنگال ده‌گرن و زیندانی ده‌كه‌ن.
له كاتێكدا به توندی ئیدانه‌ی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه ده‌كه‌ین، هاوكات بۆ رای گشتی رایده‌گه‌یه‌نین كه چیتر ناكرێت و ناتوانین به‌رده‌وام بین له پێشكه‌شكردنی هاوكاری بۆ خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری شنگال، چونكه ره‌فتاری چه‌كدارانی په‌كه‌كه له شنگال بارگاویه له توندوتیژی و دژی خه‌ڵكی سڤیلی ده‌ڤه‌ری شنگال و رێكخراوه خێرخوازی و مرۆییه ناوخۆی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان. ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ژیانی خۆبه‌خش و كارمه‌ندانی ده‌زگاكه‌مان له مه‌ترسیدابێت.
داوا له حكوومه‌تی عێراق و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هێزی هاوپه‌یمانان و رێكخراوه مرۆییه‌كان له جیهاندا ده‌كه‌ین رێگه نه‌ده‌ن گروپه چه‌كداره‌كانی ده‌ڤه‌ری شنگال ئه‌و ناوچه‌یه بكه‌نه گۆڕه‌پانی ململانێی خۆیان، چونكه خه‌ڵكی سڤیلی شنگال پێویستیان به زیاتر به هاناوه چوون و باشتركردنی ره‌وشی ژیان و بونیاتنانی ژێرخانی ده‌ڤه‌ره‌كه هه‌یه.
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی
30\4\2019