٣٩ یەمین کۆنفرانسی ساڵانەی مافی مرۆڤ لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەچوو
بەبەشداری نوێنەری رێکخراوە نادەوڵەتییەکان لە بارەگای سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێف بە بەشداری دەزگای خێرخوازیی بارزانی سی و نۆیەمین کۆنفرانسی ساڵانەی مافی مرۆڤ بەڕێوەچوو کە تیایدا نوێنەری دەزگای خێرخوازیی بارزانی وتارێکی پێشکەش کرد.
وتاری ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له كۆنگره‌ی سی و نۆیه‌مینی كۆنفرانسی ساڵانه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ كه له‌لایه‌ن ئاوات مسته‌فا باڵوێزی ده‌زگا له رێكخراوی ئیكۆسۆك پێشكه‌شكرا كه پوخته‌ی وتاره‌كه‌ی تایبه‌ت بوو به ره‌وشی كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌كان له هه‌رێمی كوردستانی عێراق و ئه‌و كاولكاری و ماڵوێرانیانه‌ی به‌هۆی گرژی و ئاڵۆزییه سیاسیه‌كان و شه‌ڕه‌كانه‌وه رووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه، كه چۆن هه‌رێمی كوردستان داڵده‌ی داون و پاراستونی، هه‌روه‌ها تیشكی خسته‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێكی گرنگ كه ئێستا له ناوچه‌كه‌دا له ئارادان و وتی:داهاتووی عێراق بەندە پاراستنی کەمە نەتەوایەتیەکان و هەڕەشەی لەناوچوون رووبەڕووی سه‌دانئافره‌تی ئیزیدی بووه‌ته‌وه‌و تا ئێستاش لەدەستی داعشدا ماون، سەرەڕای هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم و ناوەندەکان بۆ دروستکردنەوەی متمانە لەنێو نەتەوەکان، ئه‌وه‌ی ده‌یبینین ئه‌وه‌یه تائێستا گرژییە سیاسییەکان به‌رده‌وامن كه وایكردووه بارودۆخی کەمەنەتەوایەتیەکانیان بەرەو خراپتر بچێت، چونکە توانای حکومەتی ناوەند و هەرێمی كوردستان سنووردارە و پێویستی بەپاڵپشتی نیودەوڵەتی هەیە. له‌كۆتایی وتاره‌كه‌یدا ئاوات مسته‌فا رایگه‌یاند: دەزگای خیرخوازی بارزانی داوا لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگای نیودەوڵەتی دەکات پاڵپشتی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بکەن لە گێڕانەوەی متمانەی کەمەنەتەوایەتیەکان لەڕێگای قەرەبووکردنەوەیان و بەرەوپێشبردنی بارودۆخی ئابوریان و بەشداری پێکردنیان لەکایەی سیاسی و كایه‌كانی دیكه‌ی ژیان.
سمینارێک لە پەراوێزی کۆنفرانسی ساڵانەی مافی مرۆڤ لە جنێف بەڕێوەچوو
له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ له جنێف به ئاماده‌بوونی رێكخراوه ناحكومیه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌فریقیا و ئاسیا، نوێنه‌ری ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی کە بۆ یه‌كه‌مجارە به‌شداری لە کۆنفرانسی ساڵانه له‌باره‌ی دۆخی مافی مرۆڤ دەکات، لە سمینارێک‌دا دونیابینی رێكخراوه‌كان له‌باره‌ی ته‌وه‌ری (داگیركاری و نه‌ته‌وه) له جیهان له‌لایه‌ن ٤٥ نوێنه‌ری رێكخراوی جیهانیه‌وه خرایە بەر باس.
له‌و سیمیناره‌دا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ره‌وش و گوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان و ئه‌جێندای كاره‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو.
رێككه‌وتی 11/9/2018 بە بەشداری ٤٥ رێكخراوی ئه‌ندام له رێكخراوی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی ئیكۆسۆك له‌په‌راوێزی كۆنفرانسی ساڵانەی مافی مرۆڤ لە جنێف سیمینارێك له‌باره‌ی ره‌وشی مافی مرۆڤ و ته‌نگژه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بەڕێوەچوو، كه تیایدا نوێنه‌رانی ئه‌ندامانی ئیكۆسۆك و رێكخراوه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و یه‌كێتی ئه‌فریقیا و وڵاتانی ئاسیا و ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌شداربوون.
له‌سه‌ره‌تای پانێله‌كه‌دا نوێنه‌رانی وڵاتان و ئه‌ندامانی رێكخراوی ئیكۆسۆك به ته‌وه‌ری جیاواز باسیان له دۆخی ژیان و مافه‌كانی مرۆڤ له وڵاته‌كانیان كرد و تیشكیان خسته سه‌ر زه‌روره‌تی به‌رده‌وامی ئه‌م گفتوگۆیانه بۆ گه‌یشتن به رێگه‌چاره‌یه‌ك له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان و پاراستنی كه‌رامه‌تی مرۆڤ له ناوچه جیاجیاكانی جیهاندا.
له‌و پانێله‌دا ئاوات مسته‌فا ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی چه‌ند ته‌وه‌رێكی بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو و تیشكی خسته سه‌ر بارودۆخی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان جەختی کردوە کە مافی مرۆڤ هەرێمی کوردستان له ئاستێكی زۆر باشدایه و ئازادییه‌كانی راده‌ربڕین له‌وپه‌ڕی گه‌شیدایه و له‌به‌رانبه‌ریشدا له‌لایه‌ن رژێم و كاربه‌ده‌ستانی ناوچه‌كه‌وه به‌رده‌وام دژایه‌تی ده‌كرێن و مافی چاره‌نووس و خۆبه‌ڕێوه‌بردن له گه‌لی كوردستان به‌سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌و ئایینه جیاوازه‌كان به ره‌وا نابینن، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی خراپی بۆ هه‌ردوولا دروستكردووه.
له‌ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی قسه‌كانی نوێنه‌ری ده‌زگا له جنێف ئاماژه‌ی به ریفراندۆمی گه‌لی كوردستان كرا بۆ سه‌ربه‌خۆیی یه‌كجاره‌كی و مافی بڕیاردان له چاره‌نووس و ژیانێكی سه‌ربه‌ستانه و گوتی: گه‌لی كوردستان به‌تێكڕا و به‌زۆرینه‌یه‌كی ره‌ها داوای سه‌ربه‌خۆیی كرد، به‌ڵام له‌لایه‌ن وڵاتانی جیهانه‌وه كه به دیموكراسی و دیموكراتخواز ناسراون له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان پێشوازییان له ده‌نگی گه‌لانی هه‌رێمی كوردستان نه‌کرت، ئه‌مه‌ش دیموكراسی له جیهان خسته ژێر پرسیارێكی قورسه‌وه كه جیۆپۆله‌تیكی ناوچه‌كه‌و به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتان پێش مافی گه‌لان ده‌كه‌وێت و گوێ بۆ مافی چاره‌ی خۆنووسینی گه‌لانی نیشته‌جێی هه‌رێمی كوردستان رانه‌گیرا.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا نوێنه‌ری ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: په‌یامی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان و به‌تایبه‌تی سه‌رۆك مسعود بارزانی ئه‌وه‌بووه كه كورد نه‌یویستوه له عێراق جیابێته‌وه، به‌ڵكو ده‌یه‌وێ به مافه ره‌واكانی بگات و له بڕیاردان و ژیانیاندا سه‌ربه‌خۆبن نه‌ك هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له عێراق له‌نێوان نه‌ته‌وه‌كاندا، كورد هه‌میشه هه‌وڵیداوه عێراق به‌ره‌و دیموكراسی و ئازادی زیاتر هه‌نگاوبێت كه دواجار سه‌رجه‌م میلله‌تان سوودمه‌ندبن.
هه‌روه‌ها تیشكی خسته‌سه‌ر ته‌وه‌رێكی دیكه و گوتی: هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك پێویستی به‌سه‌ركرده‌یه‌كی جه‌ربه‌زه‌و لێهاتوو و خاوه‌ن هه‌ڵوێسته كه بتوانێت گه‌له‌كه‌ی بباته كه‌ناری ئارامی و سه‌ربه‌خۆیی، بۆیه گه‌لی كوردستانیش خاوه‌نی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌و هه‌وڵیدا له‌ڕێگه‌ی ریفراندۆمه‌وه به ئاشتیانه گه‌له‌كه‌ی له‌ژێرده‌سته‌یی و زوڵم و زۆرداری و چه‌وساندنه‌وه بپارێزێت و رزگاری بكات، له سه‌رده‌مانی كۆنه‌وه تاكو رووخانی رژێمی عێراق به‌رده‌وام كوشتوبڕی گه‌لی كوردستانیان كردوه و له پاش رووخانی رژێمیش ئه‌وه‌ی تێبینیكراوه ئه‌و هاوبه‌ش له بڕیار‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له عێراق بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرا، وه‌ك خۆی جێبه‌جێ نه‌كرا، ده‌ستوور پێشێلكرا، ئه‌مه‌ش وایكرد سه‌ركردایه‌تی سیاسی گه‌لی كوردستان بیر له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی بكاته‌وه و پاش سزادانی گه‌لی كوردستانیش له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراقه‌وه، گه‌لی كوردستان له بیری سه‌ربه‌خۆیی پاشگه‌زنەبووەتەوە و له ئایینده‌شدا ده‌ره‌نجامی ریفراندۆمه‌كه ده‌بینێت و به‌رهه‌مه‌كه‌ی ده‌چنێته‌وه.