دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەزگای LDSی ئەمریکی بەمەبەستی دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ خەڵکی لالش لە شێخان پرۆژەی کۆگایەکی ئاویان کۆتایی پێهێنا، کە لە یەکەم رۆژی جەژنی جەمایی ئێزیدیاندا کرایەوە.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەزگای LDSی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستاندا زۆر پرۆژەی هاوبەشیان جێبەجێکردووە و لە داهاتووشدا پێکەوە زیاتر بەردەوام دەبن لە خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان و ئاوارە و پەنابەران. لە چوارچێوەی پرۆژە خێرخوازییەکانی ئەم دوو رێکخراوەدا درووستکردنی کۆگای ئاوی خاوێن بۆ دابین کردنی ئاو بۆ خەڵکی لالش و دەوربەری خرایە بواری جێبەجێکردنەوە و لە یەکەم رۆژی جەژنی جەمایی ئێزیدیاندا پرۆژەکە تەواو کرا.
ئەم پرۆژەیە لە توانای دا هەیە بڕی ٧٥ مەتر سێجا ئاو بگرێت کە تێچووی زیاتر لە ١٢ ملیۆن دیناری بۆ درووستکردنی تێچووە ، کە لە پرۆژەیەکی خێرخوازیدا بە ئەنجام گەیەندرا.