دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێشوازیی لە شاندێکی کونسوڵگەری وڵاتی چین لە پارێزگای هەولێر کرد و لە دیدارەکەدا لەسەر نزیک بوونەوەی زیاتر و گرنگیدان بە کاری هاوبەش هەردوو لا هاوڕا بوون و بارودۆخی مرۆیی کوردستان و عێراقیان هەڵسەنگاند.
ئەمڕۆ رێکەوتی ٥/٩/٢٠١٨ شاندێکی کونسوڵگەری وڵاتی چین بەمەبەستی نزیکبوونەوەی زیاتر و هەڵسەنگاندنی بارودۆخی مرۆیی ناوچەکە بە سەرپەرشتی کونسوڵی گشتی بەڕیز (ما یالونغ) سهردانی ئۆفیسی سهرهكی دهزگای خێرخوازی بارزانی كرد و لهلایهن بەڕێزان موسا ئهحمهد سهرۆكی دهزگا و كارزان نوری بهرپرسی پرۆگرام و پهیوهندییهكانی دهزگا پێشوازی لێكرا.
لەم دیدارە بارودۆخی مرۆیی لە کوردستان و عێراقدا هەڵسەنگێندرا و رۆڵی هەردوو لا لە بواری مرۆییدا بەرزنرێخندرا. دەزگای خێرخوازیی بارزانی و کونسوڵگەری وڵاتی چین پەیوەندییەکانی نێوانیان لە ئایندەشدا بەردەوام دەبێت و بڕیاروایە لە ساڵی داهاتوودا چەند پرۆژەیەکی تایبەت بە مەشقی پیشەیی و دابینکردنی هەلیکار پێکەوە بە هاوبەشی بەڕێوەببەن.