دەزگای خێرخوازی بارزانی پەناگەیەکی پر لە میهرەبانیە بۆ هەموو چینەکانی کۆمەڵگا و لە بیری هەموو جۆرە کەسێکی لێقەوما و هەژارە, بە هەموو توانایەوە کار دەکات بۆ دابین کردنی ژیانێکی شایستە بۆ هاوڵاتیان و پەنابەران و ئاوارەکان. کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە ریگای پرۆژەی چاودیری کەمەندامان هاوکاری دەکرێن بۆ ئەوەی بتوانن لە روویی جەستەیی و دەروونی بەشێک لەو ئازار و مەینەتیانەی کە هەیانەکەم بکرێتەوە. ئەم پرۆژەیە بەدەزگای خێرخوازی بارزانی بە پشتگیری رێکخراوی LDS ی ئەمریکی بەشێکی سەرەکی ئەو پێداویستیانەی کە خاوەن پیداویستی تایبەتەکان پیویستییان پێیەتی دابین دەکات و ئەمەش ئەرکێکی گرنگی مرۆڤایەتیە کە دەزگای خێرخوازی بارزانی خستوویەتیە سەر شانی خۆی و بەردەوام لە بیری هاوکاری و خزمەتکردنە.
