بەشی ئازیزان و بێ هاوژینان یهكێكه له بهشه سهرهكییهكانی دهزگای خێرخوازیی بارزانی، له ساڵی 2012 له چوارچێوهی كۆنفڕانسێكدا به ئامادهبوونی سهرۆكی بۆردی دامهزرێنهرانی دهزگای خێرخوازیی بارزانی ڕێزدار مەسرور بارزانی دهستی به كارهكانی خۆی كردووه. كاری له پێشینەی ئهم بهشه بریتییه له پێشكهشكردنی خزمهتگوزاری له گشت بوارهكانی (ماددی، پهروهدهیی، تهندروستی و خۆشگوزهرانی) بۆ گشت چین و توێژهكانی (ئازیزان، بێهاوژینان، خانهوادهی كەمداهات، خاوهن پێداویستیی تایبهت، بێسهرپهرشتان و…هتد).
دهزگای خێرخوازیی بارزانی بە كرداری پڕۆژەی خزمەتكردن بە منداڵانی ئازیز(بێباوك) و بێهاوژینانی، بە پشتیوانیی خێرخوازانی ناوخۆ و دەرەكی، خستە واری جێبەجێكردن و ساڵ لە دوای ساڵیش بە ژمارەی ئازیزان و رێژەی هاریكارییەكان زیاتر بووە، بە جۆرێك كە تا 12\7\2023 ژمارەی ئازیزانی سوودمەند گەیشتووەتە 13،202 ئازیز، لە پڕۆژەی مانگی سووری ئیماراتی 7،130 ئازیز تۆمار كراون، 1،103 ئازیزیش لە چاوەڕوانیدان. لە پڕۆژەی كوردستان 3،384 ئازیز مووچە وەر دەگرن. لە پڕۆژەی پۆڵەندا 48 ئازیز زامن كراون. سعودیە هاوكاری نەختینەی بۆ 1،000 ئازیز و كوەیت بۆ 4،000 ئازیز دابین كردووە، كە تەنیا یەك جار و لە ساڵی 2017 بووە. ئازیزانی منداڵانی شەهیدانی داعش ژمارەیان 4،000 ئازیزن كە لە مووچە سوودمەندن.
سەرەڕای ئەوانەش بەشی ئازیزان و بێ هاوژینان لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە هاوكاریی خێرخوازان، پێداویستیی قوتابخانەی بۆ ئازیزان دابین كردووە، یەكەمەكان و قوتابیانی سەركەوتووی خەڵات كردووە، لە جەژنەكاندا جلوبەرگی نوێی بۆ ئازیزان كڕیوە و گوشتی قوربانی بە سەر خێزانی ئازیزاندا دابەش كراوە. لە بواری تەندروستییش، تەنیا لە یەك ساڵدا نەشتەرگەری گەورە بۆ 15 منداڵانی ئازیز كراوە، كە تێچووی هەر كامیان لە سەرووی 10،000 دۆلاری ئەمریكی بووە.
یارمەتیدانی منداڵی بێباوك لە نێو كۆمەڵگەی كوردیدا مێژوویەكی شكۆداری هەیە، تا ئەو ئاستەی بووەتە بەشێك لە كەلتووری كوردستانییان، لەو سۆنگەیەوە هەمیشە دەستی هاوكارییان بۆ لێقەوماوان و خەڵكی بێدەرەتان و ئەو چین و توێژانە درێژ كردووە كە پێویستیان بە هاوكاریكردن بووە.
ئەوانەی لە بارودۆخێكی خراپی ژیاندان و تەنگوچەڵەمەی ژیان بەرۆكی گرتوون، خەڵكی خێرومەنی كوردستان بە هانایانەوە چوون، بەڵام شێوازی یارمەتیدانەكە لەبەر ئەوەی لە چوارچێوەی دەزگایەك، یان ڕێكخراوێكی تایبەتمەندا نەبووە، بۆیە هەندێك جار وەكو پێویست ئەو هاریكارییانە جێی خۆیان نەگرتووە، ئەمەش بووەتە هۆكارێك بۆ دروستبوونی جیاوازی لە سوودوەرگرتن. هەر بۆیە دامەزرانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و كردنەوەی بەشی ئازیزان و بێ هاوژینان پێویستییەكی مێژوویی بوو.
