پڕۆژه‌ی ئامرازه‌کانی خزمه‌ت گوزاری لە ساڵی 2017 لە لایەن (German Federal Agency for Technical Relief (THW)) دەستی پێ‌کرد،بە دروستکردنی (4) سەنتەری توول سێرڤس لە کەمپەکانی (باسرمە،دارەشەکران،کەورگۆسک،قوشتەپە)، به‌ڵام لە مانگی (9) ی (2019) دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئەرکی بەڕێوەبردنی ئەم پڕۆژەیەی خستە سه‌رئەستۆی خۆی،لەو کاتەوە تا ئێستا ڕێکخراوی شنەبای ئاشتی ئەمەریکی فەندی ئەم پڕۆژەیە ئەکات وەکو بەشێک لەو پڕۆژانەی کە لەلایەن (PRM) فەندەکانیان بۆ دابین ده‌کرێت،ئه‌م پڕۆژه‌یه بۆ هه‌ر که‌مپێک له دوو سه‌نته‌ر پێک هاتووه (توول سێرڤس،وورکشۆپ(وه‌رشه))،له ئێستادا ئەم پڕۆژەیە فراوانتر بووە و بۆ ساڵی (2023) لە (٧) حەوت کەمپ خزمەتگوزاری پێشکەش بە پەنابەران ده‌کات له هه‌ریه‌که له که‌مپه‌کانی (باسرمە،قوشتەپە،دارەشەکران،کەورگۆسک،دۆمیز-١،دۆمیز-٢،گەویلان).لەم سەنتەرانە چەندین ئامێری بواری بیناکاری و کارەبایی و دارتاشی و ئاو و ئاوەڕۆ و هەروەها ئامێری کشتوکاڵی دابینکراون،کەپێداوستیەکانی خەڵکی ناو کەمپ پڕ ئەکەنەوە،هه‌روه‌ها ئەم وورکشۆپانە ناوەندێکی گونجاون بۆ کاری دروستکردن و چاککردنەوە و لەحیم و دارتاشی و ئاسنگەری، بۆ ئەوەی پەنابەران بتوانن کار لەسەر پڕۆژەکانیان بکەن،له‌م وورکشۆپانه مانگانه چه‌ندان خولی دیاری کراو ئه‌نجامده‌ده‌ن بۆ ئەوەی پەنابەران بتوانن سودمەندبن،چۆنیه‌تی به‌کارهێنانی ئامرازه‌کان و په‌یداکردنی کاری سه‌ربه‌خۆ بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانیان. ئامانجی ئه‌م پڕۆژه‌یه په‌ره‌پێدانه به سێکته‌ره‌کانی ئاووئاوه‌ڕۆ و شێلته‌ره‌کان،هاوکاری و پاڵپشتیکردن،هه‌روه‌ها دەستەبەرکردنی ئامرازەکانی خزمەتگوزاری بە خۆڕایی بۆ کەمکردنەوەی خەرجیاتی پەنابەران،فێرکردنی په‌نابه‌ران بۆ به‌کارهێنانی ئامرازه‌کان به شێوازێکی سه‌لامه‌ت و زانستیانه.
