سەنتەری ئاوات بۆ چارەسەرکردن بە تیشک​​

پڕۆژەی پشتیوانیکردنی سەنتەری ئاوات بۆ چارەسەرکردن بە تیشک، بریتییە لە دابینكردنی هاوکاریی کارگیڕی بۆ تاکە سەنتەری چارەسەر بە تیشک لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، کە ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە تووشبووانی شێرپەنجە، سوود لە خزمەتگوزارییەکانی وەردەگرن.
ئامانج لەم پڕۆژەیە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستیی شایستەیە بە تووشبووانی شێرپەنجە، هەروەها پڕۆژەكە لە ڕێگەی دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی کارپێکردنی بەڕێوەبردن یارمەتی بەردەوامبوونی سەنتەری ئۆنکۆلۆژی تیشکی ئاوات دەدات.
پڕۆژەكە لە 1\1\2022 دەستی پێکردووە و بەردەوامە. تا ئێستاش 1،408نەخۆش لەو سەنتەرە چارەسەریان وەرگرتووە.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest