سەنتەرەکانی راهێنانی پیشەیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی

دەزگای خێرخوازی بارزانی بەمەبەستی خزمەتکردنی ئاوارە، پەنابەر و خەڵکی خۆجێیی لە هەرێمی کوردستان لە رێگای سەنتەری راهێنانی پیشەیی بە مەبەستی پەرەپێدانی تواناکان، هۆشیاری کۆمەڵایەتی، هۆشیاری تاک و بەهێز کردنی تواناکانی تاک لە رێگای کۆمەڵێک خولی راهێنان، ۆورکشۆپ و سیمینار هەوڵ دەدات دانیشتوانی کەمپەکان یان خەڵکی خۆجێیی لە بوارە جیاجیاکان سوودمەند بکات. پرۆژەی سەنتەرەکان، پرۆژەیەکی گرنگ و ستراتیجی دەزگای خێرخوازی بارزانییە کە ١٩ سەنتەری راهێنان لە خۆ دەگرێت لە کەمپەکان و نوێنەرایەتیەکان. ئامانجی سەرەکی ئەم سەنتەرانە بریتین لە هۆشیاری کۆمەڵایەتی تاک بۆ ئاشنا بوونی خەڵک بە مافەکانیان لە چوارچێوەی جارنامەی مافەکانی مرۆڤ، پاراستنی خێزان مافەکانی ئافرەت و منداڵان، خولەکانی زمانەوانەنی و فێرکاری بە مەبەستی دەستەبەرکردنی هەلی کار و تێکەڵ بوونیان بە کۆمەڵگا خۆجێیەکان.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest