راپۆرتی چالاكییەكان و ژمارەی سوودمەندان لەمانگی 8ی 2021
لەمانگی 8 دا چیمان كردووە؟
دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەمانگی 8/2021 بەپێی ئامار و داتاكانی ئاشكرای دەكات، لەچوارچێوەی بەڕێوەبردنی پرۆژەكاندا خزمەتی بەژمارەیەكی بەرچاو لە هاووڵاتیانی ناوخۆی كوردستان و عێراق و ئاوارە و پەنابەری كەمپ و دەرەوەی كەمپەكان كردووە. بەو پێیە لە كۆی (266) پرۆژە و چالاكی جۆراوجۆردا (89997) خێزان كە دەكاتە (463551) كەس سوودمەندبوون.
ئاماری دانیشتوانی كەمپەكان
بەپێی دوایین ئاماری دەزگای خێرخوازیی بارزانی ژمارەی دانیشتووانی كەمپەكانی سنووری پارێزگاكانی (هەولێر، دهۆك، نەینەوا، سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان) بریتین لە (54694) خێزان كە دەكاتە (265622) كەس، ئەم ژمارانە بەسەر كەمپەكاندا دابەش بوون و سەرجەم كەمپەكان لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە ئیدارە دەدرێن بەهاوبەشی لەگەڵ كۆمیسیۆنی باڵای پەنابەران و ناوەندی هەماهەنگی قەیرانەكانی پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك.
بەپێی داتاكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ژمارەی دانیشتوانی كەمپەكان بەمشێوەیە دابەشبوون:
پارێزگای دهۆك لە (29635) خێزان كە دەكاتە (148583) كەس پێكهاتوون.
پارێزگای سلێمانی لە (4391) خێزان كە دەكاتە (19609) كەس پێكهاتوون.
ئیدارەی گەرمیان لە (403) خێزان كە دەكاتە (1568) كەس پێكهاتوون.
پارێزگای نەینەوا لە (10783) خێزان كە دەكاتە (52458) كەس پێكهاتوون.
پارێزگای هەولێر لە (9482) خێزان كە دەكاتە (43404) كەس پێكهاتوون.
سێكتەرەكانی كاركردن لەمانگی 8/2021
دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەچوارچێوەی پرۆژەكانیدا لە (10) سێكتەری جیاوازدا(بەڕێوەبردن و هەماهەنگی كەمپەكان، پاراستن، پەروەردە و پەرەپێدان، پەناگە، تەندروستی، ژیانەوانی، ناخۆراكی، یارمەتی نەختینەیی، ئاسایشی خۆراك و ئاو و ئاوەڕۆ و پەرەپێدانی پاكوخاوێنی و كەرتەكانی دیكەدا) خزمەتی بەچین و توێژەكانی كۆمەڵگای كوردستانی و ئاوارە و پەنابەران كردووە.
سوودمەندان كێ بوون؟
دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەكارو پرۆژەكانیدا بەبێ جیاوازی كار لەسەر خزمەتكردنی چین و توێژەكان دەكات، لەو چوارچێوەیەدا هەمیشە هەوڵیداوە زۆرترین خێزان و كەسی شیاو لە پرۆژەكانیدا سوودمەندبن. بەپێی (266) چالاكی لەمانگی 8/2021دا بەپێی جۆری سوودمەندان هاوكاری پێشكەشی (463551) كەسی سوودمەند كردووە، بەم جۆرەی خوارەوە بووە:
پەنابەران، ئەو خێزان و كەسانە دەگرێتەوە كەوا لە كەمپ و دەرەوەی كەمپەكاندا نیشتەجێن، لەم مانگەدا هاوكاری پێشكەشی (8814) خێزان كە دەكاتە (44508) كەس كراوە.
ئاوارەكان، ئەو خێزان و كەسانە دەگرێتەوە كەوا لە كەمپ و دەرەوەی كەمپەكاندا نیشتەجێن، لەم مانگەدا هاوكاری پێشكەشی (81179) خێزان كە دەكاتە (416061) كەس كراوە.
دانیشتوانی ناوخۆ، ئەو خێزان و كەسە كەمدەرامەت و نەدارانە دەگرێتەوە كە لە هەرێمی كوردستاندا دەژین، لەم مانگەدا هاوكاری پێشكەشی (4) خێزان كە دەكاتە (2982) كەس كراوە.
سوودمەندان بەپێی ئۆفیسەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ئامانجی گەیاندنی كۆمەك و هاوكاری بۆ خێزان و كەسانی كەمدەرامەت، لە شارەكانی (هەولێر، دهۆك، سلێمانی، كەركووك، گەرمیان، نەینەوا) ئۆفیسی كردۆتەوەو تیمەكان رۆژانە لە پێشوازیی لەو چین و توێژانە دەكەن كە بەمەبەستی ناونووسین و هاوكاریكردن سەردانیان دەكەن.
سوودمەندان بەپێی ئۆفیسەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەمانگی 8/2021 بەم جۆرەی خوارەوەبووە كە زۆرترینی سوومەندبووان دەكەوێتە سنووری ئیداری ئۆفیسی هەولێر كە تیایدا بریتی بووە لە (57468) خێزان كە دەکاتە (292317) كەس، ئەم رێژەیە دەگەڕێتەوە بۆ هەبوونی ژمارەیەك كەمپی ئاوارە و پەنابەر و هاوكات ئەو پرۆژانەی بەهاوبەشی لەگەڵ خێرخوازان و دۆنەر و سپۆنسەرەكاندا لەم سنوورەدا جێبەجێ دەكرێن.
- ئۆفیسی دهۆك، تێكڕای سوودمەندان لەم مانگەدا بریتی بووە لە (32529) خێزان كە دەكاتە (171092) كەس لەسەرجەم سێكتەرەكاندا هاوكارییان پێشكەشكراوە.
- ئۆفیسی سلێمانی (-) خێزان كە دەكاتە (14) كەس لەسەرجەم سێكتەرەكاندا هاوكارییان پێشكەشكراوە.
- ئۆفیسی كەركووك (-) خێزان كە دەكاتە (95) كەس لەسەرجەم سێكتەرەكاندا هاوكارییان پێشكەشكراوە.
- ئۆفیسی نەینەوا (-) خێزان كە دەكاتە (32) كەس لەسەرجەم سێكتەرەكاندا هاوكارییان پێشكەشكراوە.
- ئۆفیسی گەرمیان (-) خێزان كە دەكاتە (1) كەس لەسەرجەم سێكتەرەكاندا هاوكارییان پێشكەشكراوە.
بنكە تەندروستییەكان
دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كەمپی ئاوارە و پەنابەرانی سنووری پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك بنكەی تەندروستی بەهاوبەشی لەگەڵ رێكخراوە جیهانییەكان و وڵاتانی كۆمەكبەخش كردۆتەوە، كە رۆژانە پشكنین و چارەسەر و دەرمان بۆ نەخۆشان دابین دەكەن. لە ئێستادا لە كەمپەكانی (بەردەڕەش، خازر، حەسەن شام) بنكەی تەندروستی هەن و تێكڕای ئەو هاوكارییانەی لەمانگی 8/2021 ئەنجامدراون تیایدا (5617) كەس سوودمەندبوون.