نوێنەری باڵوێزی کەنەدا سەردانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرد

رێکەوتی ١٦/٢/٢٠٢٠ بەمەبەستی تاوتوێکردنی بارودۆخی پەنابەر و ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان و رۆڵی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە پێشوازیی کردنییاندا، خاتوو ئاشلی دورک نوێنەری باڵوێزی کەنەدا سەردانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرد.

لە دیداری نێوان بەڕێز موسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ئاشلی دورک نوێنەری باڵوێزی کەنەدا، باس لە رۆڵی دەزگا کرا لە پێشوازییکردن و بە هاناوەچوونی پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان، کە بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییانەی وڵاتی سوریاوە رووەو هەرێمی کوردستان کۆچبەر بوون و لە کەمپەکانی بەردەڕەش و گەویلان نیشتەجێکران.

لە درێژەی دیدارەکەدا باس لە کێشە و گیروگرفتی ئێزیدییەکان کرا و رۆڵی دەزگا لە هاوکاریکردنیان بەرز نرخێندرا.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest