دەزگای خێرخوازیی بارزانی و وڵاتی چین پەرە بە پەیوەندییەكانیان دەدەن

رێككەوتی 1/8/2019 شاندێكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەسەرۆكایەتی موسا ئەحمەد سەرۆكی دەزگا و كارزان نوری بەرپرسی پەیوەندییەكان و پرۆگرام سەردانی كونسوڵگەری گشتی چینی میللی لە هەولێر دەكەن و لەلایەن (نی روچی) كونسوڵگەری گشتی ئەو وڵاتەوە پێشوازییەكی گەرمیان لێكرا.

ئامانج لەم سەردانە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەكانی هەردوولایە لەڕووی چۆنیەتی هاوكاریكردن و گەیاندنی كۆمەك بۆ ئاوارەو پەنابەران لە كەمپەكانی هەرێمی كوردستان و بایەخدانی زیاتری وڵاتی چین بەم پرسە.

لەدیدارەكەدا كونسوڵی گشتی چینی میللی سوپاسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی كرد بەرانبەر بەهاناوەچوون و یارمەتیدانی ئاوارەو پەنابەران لە هەرێمی كوردستان و رۆڵی دەزگایان بە بەرز نرخاند و ئومێدی سەركەوتن و پێشكەوتنی زیاتری لە كارەكاندا بۆ خواستن و بەڵێنیشیدا لە داهاتوودا پێكەوە پرۆژەی پەرەپێدانی مرۆیی و پەروەردەیی و كولتووری ئەنجام بدەن.

شایانی باسە، حكومەتی چین لەساڵی 2016 لە پرۆژەیەكدا لەڕووی تەندروستی و ناخۆراكییەوە هاوكاریی پێشكەش بە ئاوارەكانی كەمپەكانی كوردستان كرد.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest