ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و ده‌سته‌ی خێرخوازیی ئیسلامی جیهانی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی مرۆیی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن

رێككه‌وتی 15/4/2019 شاندێكی دەستەی خێرخوازی ئیسلامی جیهانی بە سەرۆكایەتی دكتۆر عەبدوڵا ئەلمەعتوق (سەرۆكی ئەنجومەنی كارگێڕی) و دكتۆر عومەر ئەلكیندەری (قونسوڵی كوەیت لە هەولێر) سەردانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی یان كرد و لەلایەن سەرۆكی دەزگا بەرێز ئەحمەد موسا پێشوازییان لێكرا. لە دیدارێكدا تاوتوێی بارودۆخی مرۆیی كرا تایبەت بە برایانی ئاوارە و پەنابەر لە كەمپەكانی هەرێمی كوردستان و هەندێك لە پرۆژە مرۆییەكان كە بەنیازن دەست بە جێبەجێكردنی بكرێت لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانی بە پاڵپشتی دەستەی خێرخوازی ئیسلامی جیهانی.

له‌دیداره‌كه‌دا، سەرۆكی شاندی دەستەی خێرخوازی ئیسلامی جیهانی سەرسورمانی خۆی دەربڕی بەو كارانەی كە دەزگا ئەنجامی داوە و ئەو كارانەی كە دەزگا ئەنجامی دەدات لە كاری مرۆیی و پرۆژە خێرخوازییەكان بۆ یارمەتیدانی ئەوانەی پێویستیانە. هەروەها ئامادەباشی دەستەكەی راگەیاند بۆ دابینكردنی هەندێك لە پێداویستی پێویست و خێرا لەو كاتەی كە دەستەكە دەست دەكات بە تاوتوێكردنی پرۆژەكانی تر لە داهاتوودا.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest