دەزگای خێرخوازیی بارزانی، دەزگایەکی مرۆیی قازانج نەویستی ناحکومی یە، داوا لە کۆمپانیا و بەلێندەرە بەرێزەکان دەکات بۆ بەشداری کردن لە تەندەری دابین کردنی پێداویستی خۆراک ،بۆ بەشداری کردن لە دابینکرنی خۆراک.
شوێن : پارێزگای هەولێر، گەڕەکی هەولێری نوێ نزیک کۆمەڵگای ماس ستی
ناوی پرۆژە : دابینکرنی خۆراک بۆ خەلکی هەژار و کەمدەرامەت
دابینکردنی برنج ، زەیت ، شەکر ، جا ، ئارد
هەرکۆمپانیایەک یان بەلێندەرێک ئارەزوومەندە لە بەشداری کردن، دەتوانێت سەردانی بارەگای دەزگای خێرخوازیی بارزانی بکات بۆ وەرگرتنی تەندەر لە کاتژمێر 9:00 ی بەیانی.
ڕۆژانی وەرگرتنی تەندەر (28/8/2022 تا 31/8/2022) دەبێت.
گەڕاندنەوەی تەندەر لە ڕێکەوتی (31/8/2022) دەبێت، تەندەری پڕکراوە پێویستە پێش کاتژمێر 11:00ی بەیانی بگەڕێندرێتەوە هەمان شوێن.
پڕۆسەی کردنەوەی تەندەرلە کاتژمێر 11:30ی بەیانی دەبێت، هەمان ڕۆژی گەڕاندنەوە تەندەردەبێت، هەر کۆمپانیایەکی بەشداربوو پێویستە نوێنەرەکەی ئامادە بێت لە پڕۆسەی کردنەوەی تەندەر.
“پێویستیەکانی کۆمپانیا یان بەلێندەر بۆ بەشداربوون لە تەندەر”
کۆمپانیا یان بەلێندەری بەشداربوو دەبێت هەر بەلگەنامەیەکی فەرمی هەبێت پێشکەشی بکەن لەگەل تەندەر.