دەزگای خێرخوازیی بارزانی، دەزگایەکی مرۆیی قازانج نەویستی ناحکومی یە، داوا لە کۆمپانیا تۆمارکراوەکانی بواری ( دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگە ) دەکات بۆ بەشداری کردن لە تەندەری دابینکردنی دەرمانەکانی پرۆژەی تالاسیما بۆ ئۆفیسی سەرەکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی.
ناوی پڕۆژە: پرۆژەی تالاسیمیا
شوێن: پارێزگای هەولێر، گەڕەکی هەولێری نوێ نزیک کۆمەڵگای ماس ستی
هەرکۆمپانیایەک ئارەزوومەندە لە بەشداری کردن، دەتوانێت سەردانی بارەگای دەزگای خێرخوازیی بارزانی بکات بۆ وەرگرتنی تەندەر لە کاتژمێر 9:00 ی بەیانی تا 3:00 دوای نیوەرۆ .
ڕۆژانی وەرگرتنی تەندەرلە ( ١٠/٠٨/٢٠٢٣ تا ١٦/٠٨/٢٠٢٣ )دەبێت.
یان دەتوانن لە ڕێگای ئەم ئیمەیڵە پەیوەندی بکەن بۆ وەرگرتنی تەندەر Procurement. ERB@bcf.krd
گەڕاندنەوەی تەندەر لە ڕێکەوتی( ١٦/٠٨/٢٠٢٣) دەبێت، تەندەری پڕکراوە پێویستە پێش کاتژمێر 11:00ی بەیانی بگەڕێندرێتەوە هەمان شوێن.
پڕۆسەی کردنەوەی تەندەرلە لایەن لێژنەیەکی بێ لایەن بەڕێوە دەچێت ، هەر کۆمپانیایەکی بەشداربوو لە ڕۆژی کردنەوەی تەندەرەکان هەوالی پێدەدرێت تا نوێنەرەکەی ئامادە بێت بە شێوازێکی ئارەزوو مەندانە لە پڕۆسەی کردنەوەی تەندەر.
“پێویستیەکانی کۆمپانیا بۆ بەشداربوون لە تەندەر”
کۆمپانیای بەشداربوو دەبێ ئەم داواکاریانەی خوارەوە لەگەڵ خۆیدا بهێنێت بۆ وەرگرتنی تەندەر.
- کۆمپانیا دەبێ لە بواری (پەیوەندار مۆلەتی کارکردنی هەبێت ) کار بکا.
- ناسنامەی کۆمپانیا (هوية تصنیف الشرکة).
- تابلۆی کارنامە (الشهادة الجداریە).
- فەرمانی کارگێڕی (امر اداری).
- مۆلەتی نوێکرابێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٢٣
- بەرواری بەسەرچوونی( دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگە ) لە ٩ مانگ کەمتر نەبێت .
- گشت دەرمانەکان رێگەپێدانی (KMCA ) هەبێت .
- دەرمانی دابینکراو ( چینی و ایرانی ) تێدا نەبێت .