دەزگای خێرخوازیی بارزانی، دەزگایەکی مرۆیی قازانج نەویستی ناحکومی یە، داوا لە کۆمپانیا تۆمارکراوەکانی بواری (بیناسازی) دەکات بۆ بەشداری کردن لە تەندەری پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی شێڵتەری ئافرەتان لە سلێمانی .
ناوی پڕۆژە : پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی شێڵتەری ئافرەتان لە سلێمانی
شوێن : پارێزگای سڵیمانی، گەڕەکی ئاشتی نزیک قەسابخانەی قوبادی
هەرکۆمپانیایەک یان بەڵێندەرێک ئارەزوومەندە لە بەشداری کردن، دەتوانێت سەردانی ئۆفیسی سلێمانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بکات بۆ وەرگرتنی تەندەر لە کاتژمێر 9:00 ی بەیانی.
ڕۆژانی وەرگرتنی تەندەر (08/11/2023 تا 12/11/2023) دەبێت.
گەڕاندنەوەی تەندەر لە ڕێکەوتی (13/11/2023) دەبێت، تەندەری پڕکراوە پێویستە پێش کاتژمێر 11:00ی بەیانی بگەڕێندرێتەوە هەمان شوێن.
کردنەوەی تەندەر بە لێژنە دەبێت لە نزیکترین ماوە دوای گەڕاندنەوەی تەندەرەکان.
“پێویستیەکانی کۆمپانیا بۆ بەشداربوون لە تەندەر”
کۆمپانیای بەشداربوو دەبێ ئەم داواکاریانەی خوارەوە لەگەڵ خۆیدا بهێنێت بۆ وەرگرتنی تەندەر.
- کۆمپانیا دەبێ لە بواری (بیناسازی) کار بکا.
- ناسنامەی کۆمپانیا (هوية تصنیف الشرکة).
- تابلۆی کارنامە (الشهادة الجداریە).
- فەرمانی کارگێڕی (امر اداری).