ژمارەیەك لە ئاوارەكانی شنگال بە زێدی خۆیان شاد دەبنەوە و، دەزگای خێرخوازیی بارزانی وەك پاڵپشتییەك، پارسێلی خۆراكیان بۆ دابین دەكات.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی(BCF)، رۆژی 7ی11ی2023 لە شنگال، پارسێلی خۆراكی بەسەر ئەو خێزانانەدا دابەش كرد، كە ئەمساڵ لە كەمپەكانەوە گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان و لە ژیانی ئاوارەیی رزگاریان بوو.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی، هەمیشە پاڵپشتیی ئەوەی كردووە، كە ئاوارە و پەنابەران بە شێوەیەكی ئارەزوومەندانە بۆ زێدی خۆیان بگەڕێنەوە. خوازیاری ئەوەش بووە، هەموو كەمپنشینەكانی كوردستان(بە ئاوارە و پەنابەرەوە) تا شادبوونەوەیان بە ماڵ و حاڵی خۆیان، بە پاڵپشتیی ناوخۆیی و دەرەكی لە هەموو بوارەكانی هاوكاریی نەختینە، خۆراكی و ناخۆراكی، پەروەردە و تەندروستی و خزمەتگوزاری و …هتد، خزمەتیان بكرێت.
شنگال.. پارسێلی خۆراك بەسەر ئاوارە گەڕاوەكاندا دابەش دەكرێت
نوێترینەکان
دەزگای خێرخوازیی بارزانی داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات پشتیوانی لە ئازادیی خوێندن بە زمانی دایك بكەن
01/12/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »
دانانی بەردی بناغەی سەنتەری هۆشیاری و شیاندنەوەی ئالوودەبووانی ماددە هۆشبەرەکان
27/11/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »