لەژێر چاودێری و بە هاوكاریی دەزگای خێرخوازیی بارزانی (BCF) و یانەی شەترەنجی خانزاد، دووەمین پاڵەوانێتی نێودەوڵەتیی بارزانی بۆ شەترەج، لە بارزان بەڕێوەچوو، عەبدوڵڵا ئەلیاس بە 5 خاڵ پلەی یەكەمی بەدەست هێنا.
لەژێر چاودێری و بە هاوكاریی دەزگای خێرخوازیی بارزانی (BCF) و یانەی شەترەنجی خانزاد، دووەمین پاڵەوانێتی نێودەوڵەتیی بارزانی بۆ شەترەج، لە بارزان بەڕێوەچوو، دوای خولەكەش بەڕێز موسا ئەحمەد، سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، قەڵغانی رێزلێنانی بە هەریەكە لە بەڕێزان هیشام عەلی محەمەد ئەلتاهیر، سەرۆكی یانەی عەینی ئیمارات بۆ شەترەنج و زافیر عەبدولئەمیر مەزڵووم، سەرۆكی فیدراسیۆنی شەترەنجزانانی عێراق بەخشی.
خولەكە لە رۆژانی 4و5ی11ی 2023 لە دەڤەری بارزان بەڕێوەچوو، كە تێیدا 50 یاریزان بەشداریی خولەكەیان كردبوو، پاڵەوانێتییە بە سیستەمی(راپید)ی سویسری و 9 راوندی بەڕێوەچوو.
بەڕێزان د. دڵزار حەمە ساڵح رێکخەر و ناوبژیوانی نێودەوڵەتیی شەترەنج، دیار حەمە ساڵح ناوبژیوانی نێودەوڵەتی و کاردۆ ئاکۆ راهێنەر و یاریزانی نێودەوڵەتی، خولی پاڵەوانێتییەكەیان بەڕێوە برد.
ئەنجامی پاڵەوانێتیەکەش بەم شێوەیە بوو كە ئەم بەڕێزانە بەدەستیان هێنا:
1. عەبدوڵڵا ئەلیاس 5 خاڵ
2. هەر یەك لە سالار بایەزید، كرمانج عومەر ئاغا، ئەنزا خالید و فەرهاد یونس 4 خاڵ
3. عەبدوڵڵا حاجی لاو 3خاڵ.