دەزگای خێرخوازیی بارزانی، دەزگایەکی مرۆیی قازانج نەویستی ناحکومی یە، داوا لە کۆمپانیا تۆمارکراوەکانی بواری بیناسازی دەکات بۆ بەشداری کردن لە تەندەری نۆژەنکردنەوەو دابینکردنی پێداویستیەکانی دایەنگایەکی حوکومی لە پارێزگای هەڵەبجە.
ناوی پڕۆژە: نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداوستیەکانی دایەنگایەک لە هەڵەبجە
شوێن : پارێزگای هەڵەبجە، جوتسایدی ئەندازیاران، بەرامبەر گۆران گروپ
هەرکۆمپانیایەک ئارەزوومەندە لە بەشداری کردن، دەتوانێت سەردانی نوسینگەی هەڵەبجەی دەزگایی خێرخوازیی بارزانی بکات بۆ وەرگرتنی تەندەر لە کاتژمێر 9:00 ی بەیانی.
ڕۆژانی وەرگرتنی تەندەر(١٨/١٢/٢٠٢٣ تا ٢٤/١٢/٢٠٢٣) دەبێت.
یان دەتوانن لە ڕێگای ئەم ئیمەیڵە پەیوەندی بکەن بۆ وەرگرتنی تەندەر admin.HLB@bcf.krd
گەڕاندنەوەی تەندەر لە ڕێکەوتی(٢٤/١٢/٢٠٢٣) دەبێت، تەندەری پڕکراوە پێویستە پێش کاتژمێر 11:00ی بەیانی بگەڕێندرێتەوە هەمان شوێن.
پڕۆسەی کردنەوەی تەندەربە شێوازی لێژنەی تایبەت دەبێت لە نزیکترین ماوە ، هەر کۆمپانیایەکی بەشداربوو نوێنەرەکەی ئامادە بێت بە شێوازێکی ئارەزوو مەندانە لە پڕۆسەی کردنەوەی تەندەر.
“پێویستیەکانی کۆمپانیا بۆ بەشداربوون لە تەندەر”
کۆمپانیای بەشداربوو دەبێ ئەم داواکاریانەی خوارەوە لەگەڵ خۆیدا بهێنێت بۆ وەرگرتنی تەندەر.
- کۆمپانیا دەبێ لە بواری (بیناسازی) کار بکا.
- ناسنامەی کۆمپانیا (هوية تصنیف الشرکة).
- تابلۆی کارنامە (الشهادة الجداریە).
- فەرمانی کارگێڕی (امر اداری).