دەزگای خێرخوازیی بارزانی(BCF)، رۆژی 11ی12ی2023 گەشتێكی زانستی بۆ منداڵانی ئازیز (بێباوك) و خێزانەكانیان رێك خست و سەردانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێریان كرد.
لە گەشتەكە 37 منداڵی ئازیز و خانەوادەیان بەشدار بوون. دوای ئاشنابوون بە بەش و كەرتەكانی فڕۆكەخانە، ژەمی خواردنی گەرمی نیوەرۆیان بۆ دابین كرا، جگە لەوەی دیاری بە سەر ئازیزانی بەشداربووی گەشتەكەدا دابەش كرا، پارسێلی خۆراكیش بە خێزانەكانیان پێشكەش كرا.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی(BCF)، لە پرۆژەكانی خزمەتكردنی زیاتر لە 13 هەزار منداڵانی ئازیز(بێباوك)، لە سێكتەرەكانی پەروەردە(دابینكردنی پێداویستیی قوتابخانە، خەڵاتكردنی یەكەمەكان، گەشتی زانستی)، دابینكردنی جلوبەرگ و پێشكەشكردنی پارسێلی خۆراكی و ناخۆراكی بەردەوامە و لە بواری تەندروستییش، تەنیا لە یەك ساڵدا تێچووی نەشتەرگەریی گەورەی بۆ زیاتر لە 25 منداڵ دابین كردووە. كە هەركامیان زیاتر لە 10 هەزار دۆلار تێچووی بووە.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی گەشتێكی زانستی بۆ منداڵانی ئازیز (بێباوك) رێكدەخات
نوێترینەکان
كار و چالاكییەكانی بهشی ئازیزان و بێهاوژینان لە دهزگای خێرخوازیی بارزانی لە ساڵی 2024
26/12/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »
لە دیداری ساڵانەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ستراتیژیەتی درێژماوەی كاری پێنج ساڵی داهاتوو دەستنیشان دەكرێت
23/12/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »