ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بە مەبەستی دابینكردنی زیاتر له هه‌زار سۆبە بۆ قوتابخانه‌كان و ناوه‌نده‌كانی خوێندن بۆ وه‌رزی خوێندنی ئه‌مساڵ رێككه‌وتنێكیان واژوو كرد.
رێككه‌وتنه‌كه رۆژی یه‌كشه‌ممه 10ی 12ی 2023 له ئۆفیسی سه‌ره‌كیی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له بەڕێزان كارزان نووری ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و ره‌گه‌ز ره‌شید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده واژوو كرا.
بەڕێز ره‌گه‌ز ره‌شید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، سوپاسی هاوكارییه به‌رده‌وامه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كرد بۆ كه‌رتی په‌روه‌رده له سه‌رجه‌م پارێزگاكان و رایگه‌یاند، له ساڵانی رابردووش ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی گرنگی تایبه‌تی به كه‌رتی په‌روه‌رده داوه، ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه‌رتی په‌روه‌رده به‌شێكی گه‌وره‌یە له كار و به‌رنامه‌ی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و ئاماژه‌یه‌كی روونه بۆ خه‌مخۆری ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بۆ نه‌وه‌ی داهاتوو و قوتابیان.
لای خۆیه‌وه بەڕێز كارزان نووری، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕیی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی رایگه‌یاند، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی واژوو كراوه، یه‌كه‌م كار و كۆتا كاری ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی نییه و بۆ ساڵی داهاتووش پلانی تۆكمه و فراوان هه‌یه بۆ كه‌رتی په‌روه‌رده، به‌رنامه و پلانه‌كانیش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له سه‌رجه‌م پارێزگاكان جێبه‌جێ ده‌كرێن.
بەڕێز كارزان نووری، به ناوی سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، سوپاسی به‌خشه‌رانیشی كرد، كه له‌و پرۆسه‌یه‌دا به‌شداربوون و پێكهاتوون له: رێكخراوی ئێڵ دی ئێسی ئه‌مریكی، رێكخراوی ئینفینیۆس سالڤاتۆر، به‌ڕێز دانیاڵ پۆڵس له دامه‌زراوی پاس-ی ئه‌مریكی، به‌ڕێز جۆن رادیت – ئه‌مریكا، به‌ڕێز زیكری به‌شیر، به‌ڕێز شاكر ئیسماعیل، به‌ڕێز له‌زگین گیزی، به‌ڕێز دانا حه‌وێزی، كۆمه‌ڵگه‌ی بانكه ئه‌هلییه‌كانی عێراق و به‌ڕێز هاوڕێ.
روونیشی كرده‌وه، دابینكردنی ئه‌و ژماره سۆبه‌یه به هاوكاری و پشتیوانیی به‌خشه‌رانه كه به‌رده‌وام پشتیوانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی بوون، هۆكاری ئه‌و به‌رده‌وامییه‌ش، ئه‌و دڵنیایی و متمانه‌یه‌ی به‌خشه‌رانه كه به ده‌زگا هه‌یانه و دڵنیان له‌وه‌ی به‌خشینه‌كان ده‌گه‌نه شوێنی شایسته و پێویست.


