بە داخ و پەژارەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خوا لێی خۆش بێت، ئەمیری دەوڵەتی كوێت “شیخ نواف احمد جابر الصباح”مان پێگەیشت.
ئەم ھەواڵە بە تەواوی خەمباری کردین.
کۆچکردوو ھەمیشە لە خزمەتی مرۆڤایەتی و ھەژار و کەمدەرامەت و ئاوارە و پەنابەران بووە، لە رێگەی کۆنسوڵی دەوڵەتی كوەیت لە هەرێمی کوردستان و لە رێگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھاوکاریی بەردەوامی منداڵانی ئازیز ( بێباوک)ی کوردستان و عێراقی كردووە و ھەمیشە خزمەتی بەرچاوی بە ئاوارە و پەنابەران گەیاندووە.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ناوی سەرۆكایەتی و تەواوی کارمەند و خۆبەخشان و منداڵانی ئازیز و ئاوارە و پەنابەران سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی رێزداری ئال صباح و گەلی بەڕێزی كوەیت دەکەین.
ئەمیری دەوڵەتی كوێت “شیخ نواف احمد جابر الصباح”، تەواوی ژیانی بۆ خزمەتی مرۆڤایەتی و کاری چاکە و گیانی ھاوکاری و تەبایی و بەخشین تەرخان کردبوو.
خوای گەورەو دلۆڤان لێی خۆش بێت و بە بەھەشتی بەرین شادی بکات، سەبووریی خانەوادەی رێزداریان و ھەمووان بدات.
إنا لله وإنا إلیه راجعون
دەزگای خێرخوازیی بارزانی
کوردستان – ھەولێر
