سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە مەبەستی سەرەخۆشی سەردانی كونسووڵی كوەیت دەكات

Musa Ahmed

بەڕێز موسا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی(BCF) و شاندی یاوەری، رۆژی 19ی12ی2023 بە مەبەستی پرسە و سەرەخۆشی لە گەلی كوەیت بە هۆی كۆچی دوایی بەڕێز ئەمیری كوەیت(شیخ نواف احمد جابر الصباح) ، سەردانی بەڕێز عوسمان داود ئەلداود کونسووڵی گشتیی کوەیت لە هەولێری كرد.
بەڕێز سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە ناوی سەرۆكایەتیی دەزگا و تەواوی کارمەند و خۆبەخشان و منداڵانی ئازیز و ئاوارە و پەنابەران، سەرەخۆشی ئاراستە خانەدانی ئەمیری كۆچكردووەی كوەیت، کونسووڵی گشتیی کوەیت لە هەولێر و گەلی كوەیت بە گشتی كرد. جەختی لەوەش كردەوە كە شێخی کۆچکردوو ھەمیشە لە خزمەتی مرۆڤایەتی و ھەژار و کەمدەرامەت و ئاوارە و پەنابەران بووە، لە رێگەی کونسووڵی دەوڵەتی كوەیت لە کوردستان و لە رێگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بەردەوام ھاوکاریی منداڵانی ئازیز( بێباوک)ی کوردستان و عێراقی كردووە و، ھەمیشە خزمەتی بەرچاوی بە ئاوارە و پەنابەران کردووە. داواشی كرد، خوای گەورە و دلۆڤان لێی خۆش بێت و بە بەھەشتی بەرین شادی بکات و سەبووریی خانەوادەی رێزداریان و ھەمووان بدات.
لە لای خۆیەوە بەڕێز کونسووڵی گشتیی کوەیت لە هەولێر سوپاسی ئەو هاوخەمییەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی كرد و هەموو كار و پرۆژە و چالاكییەكانی مرۆیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەرز نرخاند.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest