راگەیاندنی تەندەر – کڕینی کارتۆنی بەتاڵ بۆ پاکێجکردن

دەزگای خێرخوازیی بارزانی، دەزگایەکی مرۆیی قازانج نەویستی ناحکومی یە، داوا لە کۆمپانیا تۆمارکراوەکانی بواری دروست کردنی کارتۆن دەکات بۆ بەشداریکردن لە تەندەری کڕینی کارتۆنی بەتاڵ بۆ پاکێجکردن لە ئۆفیسی سەرەکی دەزگای خێرخوازی بارزانی.
 
 ناوی پڕۆژە : کڕینی کارتۆنی بەتاڵ بۆ پاکێجکردن
 شوێن : پارێزگای هەولێر، گەڕەکی هەولێری نوێ نزیک کۆمەڵگای ماس ستی
هەرکۆمپانیایەک ئارەزوومەندە لە بەشداری کردن، دەتوانێت سەردانی بارەگای دەزگای خێرخوازیی بارزانی بکات بۆ وەرگرتنی تەندەر لە کاتژمێر ( ٩:٠٠ ) بەیانی تاوەکو ( ٢:٠٠ ) نیوەڕۆ.
ڕۆژانی وەرگرتنی تەندەر ( ١٣/٢/٢٠٢٤)  تاوەکو  (١٩/٢/٢٠٢٤) دەبێت.
یان دەتوانن لە ڕێگای ئەم ئیمەیڵە پەیوەندی بکەن بۆ وەرگرتنی تەندەر order.request@bcf.krd
گەڕاندنەوەی تەندەر لە ڕێککەوتی (٢٠/٢/٢٠٢٤) دەبێت ، تەندەری پڕکراوە پێویستە پێش کاتژمێر (١١:٠٠)ی بەیانی بگەڕێندرێتەوە هەمان شوێن.
پڕۆسەی کردنەوەی تەندەرلە لایەن لێژنەیەکی بێ لایەن بەڕێوە دەچێت ، هەر کۆمپانیایەکی بەشداربوو لە ڕۆژی کردنەوەی تەندەرەکان هەوالی پێدەدرێت تا نوێنەرەکەی ئامادە بێت بە شێوازێکی ئارەزوو مەندانە لە پڕۆسەی کردنەوەی تەندەر.
 
 
                  “پێویستیەکانی کۆمپانیا بۆ بەشداربوون لە تەندەر”
کۆمپانیای بەشداربوو دەبێ ئەم داواکاریانەی خوارەوە لەگەڵ خۆیدا بهێنێت بۆ وەرگرتنی تەندەر.
  • کۆمپانیا دەبێ لە بواری (دروست کردنی کارتۆن) کار بکات. 
  • ناسنامەی کۆمپانیا (هوية تصنیف الشرکة).
  • تابلۆی کارنامە (الشهادة الجداریە).
  • فەرمانی کارگێڕی (امر اداری). 
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest