تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی(BCF) دوای باران بارین و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە كەلار، بە هانای زیانبەركەوتووانەوە رۆیشتن و رۆژی 17ی2ی2024 كاروانی هاوكارییەكانی خۆراكی و ناخۆراكی لە هەولێرەوە گەیشتنە كەلار. هەر بەو بۆنەوە بەڕێز موسا ئەحمەد، سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كۆنگرەیەكی میدیاییدا رایگەیاند، لە كارەساتەكان چ كارەساتی سرووشتی بن، یان لە ئاكامی شەڕ، تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە خێرایی هاوكاریی مرۆیی و فریاگوزاری بۆ لێقەوماوان دابین دەكەن.
سەبارەت بە گیاندنی هاوكارییەكانیش بۆ خەڵكی زیانبەركەوتووی كەلار و ناحیەی رزگاری گوتی: “تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەر لە ساتەكانی سەرەتای ئەو بارودۆخەی كەلار بەهانای هاونیشتمانیانی خۆشەویستەوە چوون و ئێستاش بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، ئامادەكارییان كردووە، ئێمە لە خزمەتیاندا بین. ئێستاش بۆ 300 خێزان پێداویستییەكانیان بۆ ماوەی یەك مانگ دابین كراوە”.
وەك سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی باسی كرد، هاوكارییەكان بۆ هەر خێزانێك بریتین لە:
پاكێجی جلوبەرگ كە 8 ماددەی تێدایە.
پارسێلی خۆراك كە 11 ماددەی تێدایە.
پێداویستییەكانی مەتبەخ كە 12 ماددەی تێدایە.
5 بەتانی 5 دوشەك 1 سۆپای نەفتی، 1 تەباخ و كۆمەڵێك پێداویستیی دیكە كە رەوانەی كەلار كران.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوكاریی زیانبەركەوتووانی كەلار دەكات
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest
نوێترینەکان
دەزگای خێرخوازیی بارزانی داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات پشتیوانی لە ئازادیی خوێندن بە زمانی دایك بكەن
01/12/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »
دانانی بەردی بناغەی سەنتەری هۆشیاری و شیاندنەوەی ئالوودەبووانی ماددە هۆشبەرەکان
27/11/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »