لە زانكۆی نۆڵج سیمیناری چۆنیەتی دۆزینەوەی ھەلی کار پێشكەش دەكرێت

لە زانكۆی نۆڵج سیمیناری کار و چالاکییەکان و چۆنیەتی دۆزینەوەی ھەلی کار لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێشكەش كرا.
بەرپرسی هۆبەی پەیوەندییە گشتییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەڕێز گولستان عەبدوڵڵا، رۆژی 13ی2ی2024 لە زانكۆی نۆڵج لە هەولێر سیمینارێكی لە ژێر ناونیشانی (کار و چالاکییەکان و چۆنییەتی دۆزینەوەی ھەلی کار) پێشكەش كرد.
لەو سیمینارەدا، دوای ئەوەی كار و چالاكی و پرۆژەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە هەموو سێكتەرەكان و لە ماوەی 18 ساڵی رابردوودا بە ئامار و داتا خستە روو، دواتر چۆنیەتی دۆزینەوەی ھەلی کار و مەرجەكانی بە وردی بۆ ئامادەبووانی بەڕێز باس كرد. دواتر ڤیدیۆی کار و چالاکییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە 18 ساڵی رابردوودا نمایش كرا. لە بەشی كۆتایی سیمینارەكەشدا بەڕێز پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر مەروان عەزیز وتارێكی پێشكەش كرد و وێرای دەستخۆشی و دەربڕینی سوپاس و پێزانین، كارنامەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەرز نرخاند و پێشنیاریشی كرد، دەزگا لەگەڵ ناوەندەكانی ئەكادیمی كاری پێكەوەیی زیاتر و پرۆژەی هاوبەشی پتر، بەتایبەتی لە خولەكانی پیشەیی و پەروەردەیی ئەنجام بدەن.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest