دەزگای خێرخوازیی بارزانی، دەزگایەکی مرۆیی قازانج نەویستی ناحکومی یە، داوا لە کۆمپانیا تۆمارکراوەکانی بواری (تەندروستی) دەکات بۆ بەشداری کردن لە تەندەری كرینی پێڵاوی پزیشكی منداڵان (پێڵاوی ئۆرسۆپێدیك + فرنى ئۆرسۆپێدیك) لە سلێمانی.
ناوی پڕۆژە: دابينكردنى پێڵاوی پزیشكی منداڵان (پێڵاوی ئۆرسۆپێدیك + فرنى ئۆرسۆپێدیك) لە سلێمانی
شوێن: پارێزگای سڵیمانی، گەڕەکی ئاشتی نزیک قەسابخانەی قوبادی
هەرکۆمپانیایەک یان بەڵێندەرێک ئارەزوومەندە لە بەشداری کردن، دەتوانێت سەردانی ئۆفیسی سلێمانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بکات بۆ وەرگرتنی تەندەر لە کاتژمێر 9:00 ی بەیانی تاكۆ (2:00) نیوەرۆ .
ڕۆژانی وەرگرتنی تەندەر (01/12/2024 تا 05/12/2024) دەبێت.
یان دەتوانن لە ڕێگای ئەم ئیمەیڵە پەیوەندی بکەن بۆ وەرگرتنی تەندەر admin.slemani@bcf.krd
گەڕاندنەوەی تەندەر لە ڕێکەوتی(08/12/2024) دەبێت، تەندەری پڕکراوە پێویستە پێش کاتژمێر 11:00ی بەیانی بگەڕێندرێتەوە هەمان شوێن.
کردنەوەی تەندەر بە لێژنە دەبێت لە نزیکترین ماوە دوای گەڕاندنەوەی تەندەرەکان
“پێویستیەکانی کۆمپانیا بۆ بەشداربوون لە تەندەر”
کۆمپانیای بەشداربوو دەبێ ئەم داواکاریانەی خوارەوە لەگەڵ خۆیدا بهێنێت بۆ وەرگرتنی تەندەر.
- کۆمپانیا دەبێ لە بواری (تەندرۆستی ) کار بکات.
- ناسنامەی کۆمپانیا (هوية تصنیف الشرکة).
- تابلۆی کارنامە (الشهادة الجداریە).
- فەرمانی کارگێڕی (امر اداری).