دەزگای خێرخوازیی بارزانی، دەزگایەکی مرۆیی قازانج نەویستی ناحکومی یە، بانگهێشتی پێشکەشکردنی تەندەر دەکات بۆ بەشداری کردن لە تەندەری کڕین و دانانی سیستەمی ووزەی خۆر (Solar System) بو پروژەی (بەرهەمدار و خومالی- ئامێدی)
ناوی پڕۆژە : دانانی سیستەمی سولەر بە قەبارەی 20KW (بیست کیلۆوات)– شێلادزێ / ئامێدی
شوێن :دهۆک، قەزا ئامێدی – شێلادزێ، ل پشت کومەلگەها نوژداریا شێلادزێ .
- هەرکۆمپانیایەک ئارەزوومەندە لە بەشداری کردن، دەتوانێت سەردانی ئوفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بکات بۆ وەرگرتنی تەندەر لە کاتژمێر 09:00 تاوەکو 02:00 نیوەرو (نیڤرۆ)
- ڕۆژانی وەرگرتنی تەندەر(ئێک شەمب 06/09/2026 تا وەکو دوو شەمب 14/09/2026) دەبێت، لە ماوەی 7 روژی کار تەندەرەکان بلاو دەکرێت.
- یان دەتوانن لە ڕێگای ئەم ئیمەیڵە پەیوەندی بکەن بۆ وەرگرتنی تەندەر procurement.dhk@bcf.krd
- گەڕاندنەوەی تەندەر لە ڕێککەوتی (15/09/2026) روژی سێ شەمب دەبێت، تەندەری پڕکراوە پێویستە پێش کاتژمێر 12:00ی نیوەرو بگەڕێندرێتەوە هەمان شوێن.
- دەزگایی خێرخوازی بارزانی مافی خۆیەتی هەر تەندەرێک یان هەموو تەندەر وەربگیرێت یان ڕەتی بکاتەوە بەپێی ڕێکارەکانی.
کۆمپانیای بەشداربوو دەبێ ئەم داواکاریانەی خوارەوە لەگەڵ خۆیدا بهێنێت بۆ وەرگرتنی تەندەر.
- کۆمپانیا دەبێت تۆمارکراوبێت، مۆڵەتی کاری هەبێت لە بواری سیستەمی وزەی خۆر (Solar system).
- ئەزمونی پیشووی هاوپیچی تەندەر بکات لە بواری Solar PV.
- تیمی تەنکنیکی هەبێت، بە هاوپێچێک ئاماژەیان پێبدات.
- پاکانەی ساڵانەی بەرێوەبەرایەتی باجی کۆمپانیاکان.سەرەدانی مەیدانی بو شوێنی مەبەست.


