هەلیکار – خۆبەخش

ناونیشانی کارکردن : خۆبەخش.
جۆری گرێبەست : گرێبەستی ماوە دیاریکراو (١ مانگ).
ڕۆژانی کارکردن:  یەکشەممە تاوەکو پێنجشەممە
کاتەکانی کارکردن:  ٨:٣٠ بەیانی تاوەکوو ٠٤:٠٠ دوای نیوەڕۆ
شوێنی کار:  سەرۆکایەتی دەزگا/ هۆبەی وردبینی دارایی.
کرێی هاتوچۆی مانگانە : ١٥٠.٠٠٠ د.ع.، سەد و پەنجا هەزار دیناری عێراقی.
رەگەز: هەردوو رەگەز.
رێککەوتی راگەیاندن: ١١/٠٦/٢٠٢٦
دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنی (CV):  ١٤/٠٦/٢٠٢٦کاتژمێر ١٠:٠٠ بەیانی

دەربارەی هۆبەی وردبینی:

هۆبەی وردبینی چەقی دڵنیایی و بەرزکردنەوەی کاراییە لە دامەزراوەکەماندا. کارەکانمان تەنها لە وردبینی دارایی کورتمان نەبووەتەوە، بەڵکو چاودێری ڕێکارە کارگێڕییەکان و پابەندبوونی دارایی و وردبینی پڕۆژەکانیش دەکەین. سەرەکیترین ئەرکەکانی هۆبەکە ئەمانەن:

  • وردبینی دارایی و تێچووەکان: پێداچوونەوە و پشتڕاستکردنەوەی خەرجیی پڕۆژە جۆراوجۆرەکان (ماددی، لۆجیستی و فریاگوزاری).
  • وردبینی کارگێڕی و پابەندبوون: دڵنیابوونەوە لە جێبەجێکردنی ڕێنماییە ناوخۆییەکان و مەرجی بەخشەرە نێودەوڵەتییەکان.
  • هەڵسەنگاندنی سیستمی کۆنترۆڵی ناوخۆیی: دەستنیشانکردنی خاڵە لاوازەکان و پێشکەشکردنی پێشنیاز بۆ بەرزکردنەوەی کارایی بەکارهێنانی سەرچاوەکان (وەک سوتەمەنی، چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل و هتد).
  • ئامادەکردنی ڕاپۆرتی خولی: بەرزکردنەوەی ڕاپۆرتی وردبینی هاوسەنگ بۆ سەرۆکایەتی بەمەبەستی پاراستنی شەفافییەت.

به‌رپرسیاریه‌تیه‌كان: 

خۆبەخشی وەرگیراو لەژێر سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی هۆبەی وردبینیدا کار دەکات و ئەم ئەرکانەی خوارەوەی پێدەسپێردرێت:

  • پیاچوونەوەی سەرەتایی بەڵگەنامەکان: هاوکاریکردن لە وردبینیکردنی پسوڵەکان، فۆرمەکانی خەرجی، و دڵنیابوونەوە لە ڕاستی و دروستی هۆکارەکانی خەرجکردن.
  • ڕێکخستن و ئەرشیفکردن: پۆلێنکردن و ڕێکخستنی دۆسیە دارایی و کارگێڕییەکان بە شێوازێکی سیستەماتیک بۆ ئاسانکردنی پڕۆسەی گەڕان بەدوای زانیارییەکاندا.
  • داخڵکردنی داتاکان: یارمەتیدان لە تۆمارکردن و ڕێکخستنی زانیارییە دارایی و گازی و سووتەمەنییەکان لەسەر بەرنامەی Excel یان سیستەمە ناوخۆییەکان.
  • هاوکاری لە ئامادەکردنی ڕاپۆرتەکان: یارمەتیدانی ئەندامانی هۆبەکە لە کۆکردنەوەی زانیاری و ئامادەکردنی ڕەشنووسی سەرەتایی بۆ ڕاپۆرتە خولییەکان.
  • پابەندبوون بە پاراستنی زانیارییەکان: پاراستنی تەواوی نهێنییەکانی تایبەت بە داتا، دۆسیە، و کارەکانی هۆبەی وردبینی و دەزگا بە گشتی.

بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە: 

  • هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس یان دەرچووی بەشەکانی (ژمێریاری، دارایی و بانق، کارگێڕی کار) یان بوارە پەیوەندیدارەکان.
  • هەبوونی خولیا و ئارەزووی ڕاستەقینە بۆ فێربوونی بنەماکانی وردبینی و سیستەمی کۆنترۆڵ.
  • پابەندبوون بە کاتەکانی کارکردن، پاراستنی نهێنییەکانی دەزگاکە، و کارکردن لەژێر سەرپەرشتی هۆبەی وردبینی.
  • کارامەیی لە بەکارهێنانی کۆمپیوتەر بەرنامەکانی (مایکرۆسۆفت ئۆفیس)

سوود مەند بوون لە کاری خۆبەخشی لە دەزگای خێرخوازی بارزانی:

  • لە کاتی دەمەزراندن بۆ پۆستێکی بەتاڵ وەک کارمەند لە دەزگا مافی راستەوخۆی دەبێت لە بەشداری کردنی لە پرۆسەی دامەزراندن.
  • مافی بەشداری کردنی لە چالاکی،کۆر،کۆنفرانس و بەرنامەی کاری دەزگادا هەیە.
  • مافی وەرگرتنی بروانامەی هەیە لە مەراسیمێکدا کە ساڵانە ٣ جار رێک دەخرێت.
  • بەژداری کردنی خولی بێ بەرامبەر لەو بوارانە:
  • فریاگوزاری سەرەتایی.
  • راهێنانی ئاگر کوژێنەوە.
  • وێنەگرتن و کاری میدیایی بۆ چالاکییەکان.
  • بەرێوبردنی تیم و سەرکردایەتی.
  • نوسینی پرۆپۆزال و بەرێوەبردنی چالاکی.
  • کارووباری دارایی وسەرچاوەمرۆییەکان لەگەڵ زنجیرەی دابین کردن.
  • کاری خۆبەخشی و گرنگی لە ژیانی رۆژانەدا.
  • کۆکردنەوەی داتا و زانیاری.

تێبینی:

١ – هەموو ئەو داواکارییانەی کە لە ماوەی( ٣  هەفتە) لە لایەن دەزگاوە پەیوەندییان پێوە نەکراوە، بە رەتکراوە دادەنرێن.

٢ – ئەو داواکارانەی لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە راستەوخۆ لەناو پڕۆسەی شۆرت لیست کردن دەردەهێندرێن و ناتوانن کار بکەن لەگەڵمان:

  • ئەگەر تەمەنی لە 18 ساڵ کەمتر بوو.
  • ئەگەر مەرجە سەرەکییەکانی بڵاوکراوە لە ڕاگەیاندنەکەی تیادا نەبوو.
  • ئەگەر کارمەندی حکومی یاخود کادری حزبی بێت.
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest