هاوكاریكردنی قوتابیانی بەشە ناوخۆییەكان لە پارێزگای دهۆك

بە بۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز، دەزگای خێرخوازی بارزانی چەندین پرۆژەی خێرخوازی لەم مانگەدا جێبەجێ دەكات، یەكێك لە پرۆژە گرینگەكان بریتیە لە هاوكاریكردنی قوتابیانی بەشە ناوخۆۆییەكان لە هەرێمی كوردستان و گەیاندنی خۆراكی وشك بۆ قوتابیان. ئەم پرۆژەیە هەموو قوتابیانی بەشە ناوخۆییەكان دەگرێتەوە و پرۆژەكە بەردەوام دەبێت تا كۆتایی مانگی رەمەزان.
پرۆژەی پێشكەشكردنی هاوكاری بە قوتابیانی بەشە ناوخۆییەكان، لە پارێزگای دهۆك لە رێكەوتی 21/4/2022 راگەیەنرا و بە هەماهەنگی نێوان دەزگای خێرخوازی بارزانی و سەرۆكایەتی زانكۆی دهۆك وگروپی كۆمپانیاكانی گەلیاوە راگەیەنرا و دەست كرا بە جێبەجێكردنی.
لە سەرەتای كۆنگرەی رۆژنامەوانیەكە، بەرێز عبدالواحد بەرپرسی ئۆفیسی دهۆكی دەزگای خێرخوازی بارزانی وتەیەكی پێشكەش كرد وتیایدا ئاماژەی بە چەندین پرۆژەی دەزگای خێرخوازی بارزانی كر وگوتی:
ئەمرۆكە دەزگای خێرخوازی بارزانی لەگەڵ سەرۆكایەتی زانكۆی دهوۆك ونوێنەری كۆمپانیای گەلیاوە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی سازدەكیەن لە بەشەر ناوخۆیی سەر بە زانكۆی دهۆك بۆ ئەوەی خزمەتی قوتابیانی خۆشەویست بكەین و هاوكاریان پێشكەش بكەین.. ئەم هاوكاریانە بە هەماهەنگی نێوان سەرۆكایەتی زانكۆی دهۆك و دەزگای خێرخوازی بارزانی و گروپی كۆمپانیای گەلیاوە پێشكەش دەكرێت ، دەزگای خێرخوازی بارزانی لە مانگی رەمەزانی پیرۆژ چەندین پرۆژەی خێرخوازی هەیە و جێبەجێی دەكات یەكێكیش لەوانە هاوكاریكردنی قوتابیانی بەشی ناوخۆیی زانكۆیە كە ژمارەیان 11.888 قوتابی سودمەند دەبن لەم هاوكاریانە كە لە 4060 ژوون لە ناو ژوورن لە بەشە ناوخۆییەكان..
هەروەها چالاكیەكانمان بەردەوام دەبن ، و پیرۆزبایی جەژن لە برایانی ئێزیدی دەكەین و چەندین چالاكیمان هەیە لە كەمپی شێخان وچەندین هاوكاری پێشكەشیان دەكەین.. هەروەها پرۆژەی چاودێری ئازیزان لە سەرانسەری پارێزگای دهۆك و كوردستان بەردەوام دەبێت و لە لایەكی تریش پرۆژەكان بەردەوام دەبێت بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت و هاوكاریكردنی هەژار و كەم دەرامەت.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest