کورتەیەک لەسەر پڕۆژە:
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی GIZ، پڕۆژەی کاش بەرانبەر کاری لە مانگی 11ی 2017 لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک بەڕێوەبرد. ئەم پڕۆژەیە لەلایەن دەوڵەتی ئەڵمانیاوە سپۆنسەری دەکرا. بودجەی تەرخانکراو بۆ ئەم پڕۆژەیە 805.558,500 دیناری عێراقیی بووە کە هەلیکاری بۆ 384 کەس رەخساند. پرۆژەکە بریتیبوو لە درووستکردنی تۆڕی ئاوی خواردنەوە بۆ ئەو گوندانەی کە کێشەی کەم ئاویان هەیە.
پرۆژەکە لە مانگی 1ی 2018 کۆتایی پێهات.