هەڵمەتێکی سەرتاسەری بۆ هاوکاریکردنی هەژاران و کەمدەرامەتان بەڕێوەدەچێت

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم هەڵمەتێکی سەرتاسەری بۆ هاوکاریکردنی خێزانە هەژار و کەمدەرامەتەکان لە کوردستان و عێراقدا بەڕێوەدەبەن.

رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٣٠/٥/٢٠١٩ دەستپێکی هەڵمەتی سەرتاسەری هاوکاری کردنی هەژاران و کەمدەرامەتان لە کوردستان و عێراقدا راگەیەندرا و لەسەرجەم پارێزگاکانی (بەغداد، هەولێر، سلێمانی، دهۆک، نەینەوا، کەرکووک، بەسڕە، ناسریە و سەماوە) چالاکییەکان بەڕێوەدەچن.

لە کۆی هەر نۆ پارێزگاکەدا هاوکاری خۆراکی پێشکەشی ٧٠٠٠ خێزانی هەژار و کەمدەرامەت دەکرێت و پێش کۆتایی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز سەرجەم چالاکییەکان کۆتاییان پێ دێت.

لە یەکەم رۆژی هەڵمەتەکەدا لە هەریەکە لە پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، کەرکووک، نەینەوا و بەسڕە) هاوکاری پێشکەشی ٤٥٠٠ خێزان کراوە و لە رۆژانی داهاتووشدا لە پارێزگاکانی (بەغدا، ناسریە و سەماوە) هاوکارییەکان پێشکەشی ٢٥٠٠ خێزانی دیکە دەکرێت.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest