له سێكته‌ری خۆراكدا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌ساڵی (2018) له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی كوێت (كۆمه‌ڵه‌ی فریاگوزاری كوێتی) به‌بڕی (300.000$)دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بۆ ماوه‌ی مانگێك له رێككه‌وتی (22/11/2018 تاكو 2/12/2018) پرۆژه‌ی دابه‌شكردنی پارسێلی خۆراكی بۆ ئاواره‌كان له شاری هه‌ولێر و هه‌روه‌ها ئه‌و خێزانانه‌ی لهكهمپهكانهوه گه‌ڕابوونه‌وه بۆ شاری نهینهواو ده‌وروبه‌ری جێبه‌جێ كردووه كه تیایدا (3100) خێزان كه ده‌كاته (15500) كه‌س له كه‌مپه‌كانی (خازر U2,U3 و دیبه‌گه3) وگهڕهكی هیران سیتی له هه‌ولێر و خه‌ڵكی گه‌ڕاوه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی (حه‌ی زه‌هور، حه‌ی نه‌بی شیت، حه‌ی سه‌ماح، ئهلیمساق، مووسڵی نوێ) سوودمه‌ندبوون.
