50 hezar mask pêşkêşî zanîngehên Herêma Kurdistanê kirin

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەهاوكاری لەگەڵ رێکخراوی اغسان الکرمە، پرۆژەی دابینكردنی ماسك بۆ قوتابیانی زانكۆ لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكات.
رێككەوتی 3/2/2022 لەچوارچێوەی سێكتەری تەندروستی دا و لەپێناو پاراستنی گیان و تەندروستی قوتابیان لە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناو جۆرەكانی، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەهاوكاری لەگەڵ کەسایەتی خێرخواز (ئە‌بونا) پرۆژەی دابینكردنی 50 هەزار ماسك بۆ قوتابیانی قۆناغی زانكۆ جێبەجێ دەكەن، لە یەكەم دەستپێكی پرۆژەكەدا بڕی 25 ھە‌زار دە‌مامك لە‌ جۆری لیڤایس كە‌ دە‌شۆرێت و بە‌كار دێتە‌وە‌ دە‌بە‌خشینە‌ زانكۆی سە‌ڵاحە‌دین و دواتریش پرۆژەكە بەردەوام دەبێت تاوەكو سەرجەم زانكۆكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest