دامەزراندن
چۆنیەتی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ هەلیکار لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی
پرۆسەی دامەزراندن لە BCF بە شێوەی خوارەوەیە:
کاتێک پڕۆژەیەکی نوێ یان پۆستێکی بەتاڵ هەبێت، ئاگادارکردنەوەی کار لە ماڵپەڕی BCF بڵاو دەکرێتەوە. ئەوانەی ئارەزوومەندن دەتوانن داواکارییەکانیان بە شێوەی ئۆنلاین پێشکەش بکەن و CV ـەکەیان بە فۆرماتی PDF دابنێن.
دوای پێشکەشکردنی داواکاری، هەموو CV ـە وەرگیراوەکان سەیر دەکرێن. هەشت (8) تا دە (10) کاندید هەڵدەبژێردرێن بۆ تاقیکردنەوەی نووسینەکی بانگهێشت دەکرێن. لە ناو ئەو کاندیدانەی سەرکەوتووانە تاقیکردنەوەکە تێدەپەڕن، سێ (3) کاندیدی سەرەکی بانگهێشت دەکرێن بۆ چاوپێکەوتنی ڕووبەڕوو.
بەپێی ئەنجامی کۆتایی (ناوەندی نمرەی تاقیکردنەوە و نمرەی چاوپێکەوتن)، کاندیدی خاوەن پلەی یەکەم دادەمەزرێنرێت.
تێبینی:
- هەر داواکەرێک ئەگەر ماوەی سێ (3) هەفتەدا پەیوەندی لەلایەن BCF ـەوە پێوە نەکرێت، پێویستە داواکارییەکەی بە نەهەڵبژێردراو بزانێت.
- ئەو کەسانەی یەکێک لەم خاڵانەی خوارەوەی هەیە ڕاستەوخۆ لە پرۆسەی هەڵبژاردن لادەبرێن و ناتوانن لەگەڵ BCF کار بکەن:
- ئەگەر تەمەنیان کەمتر بێت لە 18 ساڵ.
- ئەگەر مەرجە سەرەکییەکان کە لە ئاگادارکردنەوەکەدا هاتوون، نەیانبێت.
- ئەگەر قوتابی بن.
- ئەگەر فەرمانبەری حکومەت یان کادری حیزبێک بن.
- ئەگەر خزمێکی پلەی یەک، دوو یان سێیان لە BCF کار بکات.
Account name: Barzani Charity Foundation/BCF
International Donations
IBAN Number: GB33BUKB20086453342417
Swiftbic: BUKBGB22
Name of the Bank: Barclays Bank
