هەلیکار – تۆمارکەری زانیاری

ناونیشانی کارکردن: تۆمارکەری زانیاری/ بەشی سەرچاوەمرۆییەکان
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریکراو( تاوەکو ٣١/١٢/٢٠٢٦).
ڕۆژانی کارکردن:  ١شەممە، تاوەکو پێنج شەممە.
کاتەکانی کارکردن: ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی تاوەکو  ٤:٠٠ی دوای نیوەڕۆ.
شوێنی کار: هەولێر- نوسینگەی هەولێر
مووچەی مانگانە: ٦٥٠،٠٠٠ د. ع.، شەست سەد و پەنجا هەزار دیناری عێراقی.(لێبڕینی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لەخۆ دەگرێت)
رەگەز: نێر/ مێ
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن:   ١٧/٠٩/٢٠٢٦
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنی (CV):  ٢٠/٠٩/٢٠٢٦ کاتژمێر ١٢:٣٠ نیوەڕۆ.

به‌رپرسیاریه‌تییه‌كان: 

  • پەیوەندی کردن بە کارمەندی نوێ و دروست کردنی فایلی کەسی.
  • کارکردن لەسەر وەرگرتنی خۆبەخش لە ئۆفیسی هەولێر.
  • ئەرشیفکردنی تۆماری هاتن وچونی نوسراوە فەرمییەکان.
  • ئامادەکردنی رەشنوسی گشتاندنەکان بۆ تەواوی بابەتەکان کە پەیوەندی بە کاروباری کارمەندان هەیە بە گوێرەیی رێنماییەکانی بەرپرسی راستەوخۆ.
  • تۆمارکردنی داتای قوتابیانی مەشقی هاوینە.
  • تۆمارکردنی داتای بەژداری کردنی کارمەندان لە خولی راهێنان.
  • دروست کردنی ناسنامەی دەزگا بۆ کارمەندان.
  • هەرکار وئەرکێکی تر کە بەرپرسی راستەخۆی پێی رادەسپێرێت.

بڕوانامەی زانستی: 

  • دبلۆم بە لایەنی کەمەوە.

بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە: 

  • ئەزموونی کەمتر نەبێت لە دوو ساڵ.
  • بەکارهێنانی کۆمپیوتەر بە ئاستێکی( زۆر باش)
  • جێگەی متمانە بێت و پاراستنی نهێنییەکانی داتا و زانیاری.
  • ئاگایی ورد لە وردەکاری.
  • خێرایی لە نوسین لەسەر کیبۆرد.

 زمان: 

  • زمانی كوردی: به ئاستی (زۆر باش)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
  • زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
  • زمانی عه ره بی: به ئاستی (زۆرباش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.

تێبینی:

١ – هەموو ئەو داواکارییانەی کە لە لایەن دەزگاوە (سێ هەفتە )پەیوەندییان پێوە نەکراوە، بە رەتکراوە دادەنرێن.

٢ – ئەو داواکارانەی لە خوارەوە ئاماژەی پێدراوە راستەوخۆ لەناو پڕۆسەی شۆرت لیست کردن دەردەهێندرێن و ناتوانن کار بکەن لەگەڵمان:

  • ئەگەر تەمەنی لە 18 ساڵ کەمتر بوو.
  • ئەگەر مەرجە سەرەکییەکانی بڵاوکراوە لە ڕاگەیاندنەکەی تیادا نەبوو.
  • ئەگەر قوتابی بێت.
  • ئەگەر کارمەندی حکومی یاخود کادری حزبی بێت.
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest